شاندێكى باڵای زانكۆی تێكنۆ‌لۆژی ئه‌صفه‌هانی ئێران سەردانى زانكۆی كۆیه‌يان كرد

News #04, Issue 09, Sep 2015 | Núcey #04, Jhimarey 9, Mangí 9 Sallí 2015 | نوچەی ٤، ژمارەى ٩  مانگی ٩ ساڵی 2015

A Delegation from Isfahan University of Technology Visits Koya University

8th September, 2015 was not an ordinary day. On this day, Koya University reaped the rewards of two years work and preparation to establish close relations and a shared vision with Isfahan University of Technology, one of the most well-known Iranian universities. On that day, a senior delegation from the above-mentioned university visited Koya University. The delegation consisted of the President of the University accompanied by ten members of the management board of the University. They were received by the President of Koya University and the Koya University Council.

Koya and Iran relations have long history

In a speech in the Seminar Hall of the Faculty of Engineering, while receiving the guests, Assistant prof. Dr. Weli Mehmud, stated, “This visit is the outcome of close relations with Isfahan University, dating back to 2013; however, the relations between Koya and Iran have long history. At present, while this delegation is visiting our university, Kurdistan Region universities and the government are facing financial crises; however, with our determination and enthusiasm for knowledge we are hopeful that we will achieve success.”

Stressing the role and importance of Koya city, the President of the University stated, “It is true that Koya city is small in terms of area and population, but it enjoys having a strong scientific, cultural and political history in the region. Many religious figures, knowledge-seekers, politicians, men of letters and poets are born in this city or have grown up here. Therefore, Koya University and its management team are indebted to this glorious history.”

The President also referred to the structure of the University saying, "Koya University consists of four faculties and a medical school, along with 450 teachers and more than 650 employees comprising the academic and administrative staff of the University. It has 4900 students, in addition to MA and PhD students in some of the faculties.”

“With regard to our relations, we have close relations with universities inside and outside the region; but our relation with the Iranian universities is not at the level required by us. Therefore, we are doing our best to strengthen our relations with the Iranian universities. We are also trying hard to develop our relations with the external and the world universities in the field of higher education. This meeting of today is one of such efforts, which we hope to be an auspicious and successful beginning,” the President further said.

Assistant Professor. Dr. Wali Mehmud Hamad is the President of Koya University. He is specialized in Chemistry and has three printed books; one of them is entitled (Statistical Thermodynamics). Click here for more information.

President of Isfahan University: We hope to improve our relations with Koya University

In a speech, Dr. Mehmud Mudaris Hashimi, President of Isfahan University of Technology expressed his happiness for the warm welcome they received and for establishing such a relation. He also hoped that they would further develop their relations with Koya University. In a speech in front of the attendees, Dr. Hashimi said “Despite its young age, Koya University has witnessed remarkable success and development. Isfahan University will be pleased to improve and develop relations with Koya University." "Seeing Koya University and its academic staff along with its state-of-art laboratories, we realized that a bright future is awaiting the University," Dr. Hashimi added.

Later, Dr. Nasrulla Mahbubi Sufyani and Dr. Farsheed noorbakhish gave a presentation about the academic status of Isfahan University Technological Programs and its departments.

After that, an academic discussion was held between the attendees and the visiting delegation, which covered many important scientific aspects.

Dr. Muhammad Hesib Zengene, Dean of the Faculty of Engineering said, “This visit by Isfahan University has its own significance in terms of being a neighboring university and its level of advancement, especially in the field of higher education. Based on this, and to further strengthen relations, a Memorandum of Understanding is to be signed by both sides. The Memorandum will cover some fields, including scientific and engineering fields in which Koya University has many good departments. Therefore; it is a good idea that Koya University establishes strong relations with those universities which have high world rankings like Isfahan University of Technology, for example.”

Dr. Muhammad Hasib Zengene is the Dean of Engineering Faculty and head of Chemical Engineering department. His academic title is instructor. He has one joint research and 12 individual researches. Click here for more information.

The delegation also visited the Faculty of Science and Health. In this regard, Dr. Shwan Kemal Rasheed, Dean of Faculty of Science and Health stated, “The aim of our meeting with the delegation of Isfahan University of Technology was to seize this opportunity to discuss higher education student exchange programmes, strengthen academic relations and promote mutual cooperation in different scientific researches." " We discussed our academic abilities with each other in order to know in which scientific field we could cooperate," said Dr. Rasheed.

Assistant Professor. Dr. Shwan Kemal Rasheed, is the Dean of faculty of Science and Health. His academic title is Assistant Professor. He is specialized in Molecular Biology and Biotechnology. Click here for more information.

Signing a Memorandom of Understanding (MoU)

The final item of the agenda of the visit was signing a Memorandum of Understanding by Assistant Professor, Dr. Weli Mehmud President of Koya University, and Dr. Mumemmad Mudaris Hashimi, President of Isfahan University of Technology. The MoU includes many scientific aspects and issues related to academic relations and cooperation between both sides, while stressing the need to improve the academic relations between Koya University and Isfahan University of Technology.


رۆژی 8 / 9 / 2015 رۆژێكى ئاسايى نەبوو ، لەو ڕۆژەدا زانكۆى كۆيە بەرهەمى دوو ساڵ ئامادەكارى چنيەوە لە دروستكردنى هەماهەنگى و ڕوئيايەكى هاوبەش لەگەڵ يەك لە بەناوبانگترين زانكۆكانى وڵاتى ئێران ئەويش زانكۆی تێكنۆ‌لۆژی ئه‌صفه‌هان بوو، لەو رۆژەدا شاندێكى باڵاى زانكۆى ناوبراو كه‌ پێك هاتبوون له‌ سه‌رۆكی زانكۆ و 10 بەرپرسى ئه‌و زانكۆیه‌ ، سه‌ردانی زانكۆى كۆیه‌یان كرد و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئەنجوومەنى زانكۆوە پێشوازیان لێكرا.

شارى كۆيە و وڵاتى ئێران پەيوەندى لە مێژينەيان هەيە

به‌رێز پ.ی.دكتۆر وه‌لی محموود حەمەد سه‌رۆكی زانكۆ لە پێشوازى مێواناندا لە هۆڵى سميناراتى فاكەڵتى ئەندازيارى وتی " ئه‌م سه‌ردانه‌ی زانكۆی تێكنۆ‌لۆژی ئه‌صفه‌هان به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، به‌لام په‌یوه‌ندی نێوان شاری كۆیه ‌و ئێران مێژووه‌كه‌ی بۆ ڕابردوو‌یه‌كی كۆن ده‌گه‌ریته‌وه‌ . هەرچەندە له‌كاتی هاتنی ئه‌م شانده‌ باری دارایی زانكۆكانی كوردستان و حكومه‌ت ، به‌هۆی بوونی قه‌یرانی دارایی زۆر له‌بار نييە، به‌ڵام ئیراده‌ و خولیای زانست دۆستی ئێمه‌ له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشتێكه ‌و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنمان پێ ده‌دات"

بەڕێز سەرۆكى زانكۆ لە چوارچێوەى وتەكەيدا جەختى لە ڕۆڵ و گرنگی شاری كۆیه‌ كرد و وتی " راسته‌ شاری كۆیه‌ رووبه‌ری بچووكه ‌و ژماره‌ی دانیشتوانی زۆر نیه‌، به‌ڵام ڕابردوویه‌كی زانستی و ڕۆشنبیری و سیاسی به‌هێزی هه‌يه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و زۆرترین كه‌سه‌ ناوداره‌كانى ئاینی و زانست په‌روه‌ر و سیاسی و ئه‌دیب و شاعیران خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ن یان له‌ م شاره‌ پێگه‌یشتوون ،بۆیه‌ زانكۆ و به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه‌ خۆیان به‌ قه‌رزاری ئه‌م مێژووه‌ ده‌زانن."

هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆ باسى پێكهاتەى زانكۆى بۆ شاندى ميوان كرد، د.وەلى دەڵێت " زانكۆی كۆیه‌ له‌ چوار فاكەڵتى و سكوڵی پزیشكی پێك دێت. نزیك به‌ 450 مامۆستا و زیاتر له‌ 650 فه‌رمانبه‌ر ستافى ئاكاديمى و كارگێڕى زانكۆ پێك دەهێنن . ژماره‌ خوێندكارانمان زياتر لە (٤٩٠٠ ) خوێندكار ده‌بێت و له‌هه‌ندێك له‌ فه‌كه‌ڵتیه‌كان خوێندكاری ماسته‌ر و دكتۆرامان هه‌یه‌"

لە ميانەى قسەكانيدا بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ئاماژەى بە فراوانى پەيوەنديەكانى زانكۆى كۆيە و زانكۆكانى دنيا دا " له‌ڕووی په‌یوه‌نديیه‌وه‌ زانكۆكه‌مان په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاتی ئێران له‌ئاست خواستی ئێمه‌ نیه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی باش و به‌هێز له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران دروست بكه‌ین ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ و دونیا په‌ره‌ پێبده‌ین، ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانمان ، به‌و هیوایه‌ین ببێته‌ سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاست و دروست . "

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد تەمەنى ٥٢ ساڵە و سەرۆكى زانكۆى كۆيەيە، پسپۆرى لە زانستى كيميا هەيە و خاوەنى سێ پەرتوكى چاپكراوە، يەك لەوانە پەرتوكێكى زانستى يە بەناوى (Statistical Thermodynamics). بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

سەرۆكى زانكۆى ئەسفەهان: هيوادارين پەيوەنديەكانمان لەگەڵ زانكۆى كۆيە گەشە پێ بدەين

به‌ڕێز دكتۆر محمود مدرس هاشمی سه‌رۆكی زانكۆی تێكنۆ‌لۆژی ئه‌سفه‌هان لە وتەيەكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ و دروست بوونی ئه‌م په‌یوه‌نديیه‌ ده‌ڕبڕی، هيواشى خواست كه‌ بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆیه‌ زیاتر به‌ره‌و پیشه‌وه‌ ببه‌ن . دكتۆر هاشمى لە وتەيەكدا كە لە بەردەم ئامادەبوواندا پێشكەشى كرد وتى"زانكۆى كۆيە بە تەمەنى بچوكى خۆيەوە هەنگاوى گەورەى ناوە و زانكۆى تێكنۆلۆژى ئەسفەهان خۆشحاڵ دەبێت بە پەرەپێدان و گەشەكردنى پەيوەنديەكانى لەگەڵ زانكۆى كۆيە." كە زانكۆى كۆيە و ستافى ئەكاديمى و تاقيگەكانمان بە ئامێرە پێشكەوتووەكانەوە بينى بۆمان ڕوون بووەوە كە ئاييندەيەكى گەش چاوەڕوانى دەكات"

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان دكتۆر نصرالله‌ محبوبی صوفیانی و دكتۆر فه‌رشید نوربه‌خش له‌ڕێگه‌ی داتاشۆ باسیان له‌ ئه‌كادیمیه‌تی پڕۆگرامه‌ تێكنۆلۆژیه‌كانی زانكۆی ئه‌صفه‌هان و به‌شه‌كانی زانكۆكه‌یان كرد .
دواتر لە لايەن ئامادەبووان و شاندى ميوان گفتوگۆيەكى ئاكاديميانە بەڕێوەچوو كه‌ تیایدا زۆر ته‌وه‌ری زانستی گرنگ گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا .

بەڕێز د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى وتى" ئه‌و وه‌فده‌ی زانكۆی ئه‌سفه‌هان هه‌م وه‌ك زانكۆیه‌كی دراوسێی ئێمه‌ و هه‌م له‌ ڕووی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌یه‌تی ، به‌تایبه‌تی له‌بواری خوێندنی باڵا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ . له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ و له‌پێناو زیاتر توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان ، بڕیاره‌ یاداشت نامه‌ی لێك تیگه‌یشتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆ واژۆ بكریت كه‌ له ‌چه‌ند بواریك خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌وانه‌ بواری زانستی و ئه‌ندازیاری ، كه‌ زانكۆی كۆیه‌ به‌شی زۆر باشی هه‌یه‌ و گرنگیشه‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌وا له‌ڕووی ڕه‌نكی جیهانیه‌وه‌ ڕه‌نكی باشیان هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ زانكۆی ئه‌سفه‌هانی ته‌كنه‌لۆژی "

بەرێز د.محەمەد حەسيب زەنگەنە، ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازياريە و سەرۆكى بەشى ئەندازيارى كيمياوى يە، تەمەنى ٤١ ساڵە و نازناوى زانستى مامۆستايە، توێژينەوەيەكى هاوبەش و ١٢ توێژينەوەى تايبەتى هەيە. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

شاندى زانكۆى ئەسفەهانى تێكنۆلۆژى سەردانى فاكەڵتى زانست و تەندروستيان كرد بەڕێز د.شوان كەمال ڕەشيد ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى لەم بارەوە دەڵێت " بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی خوێندكاری خویندنی باڵا و پته‌وكردنی په‌یوه‌نديیه‌ زانستيیه‌كان و سوود وه‌رگرتن له‌یه‌كتری له‌ بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیى‌ جیاجیا پێشوازى زانكۆى تێكنۆلۆژى ئەسفەهانمان كردووە، بۆیه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ توانسته‌ زانستیه‌كانی خۆمان بۆیه‌كتری روون دەكه‌ینه‌وه‌ و بزانین ده‌توانین له‌چ بواریكی زانستیدا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین"

بەڕێز پ.ى.د.شوان كەمال ڕەشيد، ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى يە، نازناوى زانستى پرۆفيسۆرى ياريدەدەرە و پسپۆرە لە مۆلیکولەر بایۆلۆجی و بایۆتەکنۆلۆجی. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

واژووكردنى ياداشت

دوايين ئەجێنداى سەردانە بريتى بوو لە واژووكردنى ياداشتانەمەى لێكتێگەيشتن كە له‌لایه‌ن به‌رێزان پ.ی.د.وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ و د . محمود مدرس هاشمی سه‌رۆكی زانكۆی ئەسفەهانى تێكنۆلۆژى واژووكرا كە چەندان تەوەرى زانستى و پەيوەندى ئاكاديمانەى هاوكارى لە نێوان هەردوولا دەگرێتە خۆ، هاوكات جەخت لە پەرەپێدانى پەيوەنديە ئەكاديميەكان دەكاتەوە لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئەسفەهانى تێكنۆلۆژى.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments