خولى كۆمپيوتەر بەسەركەوتويى كۆتايى هات

News #04, Issue 08, April 2015 | Núcey #04, Jhimarey 08, Mangí 8 Sallí 2015 | نوچەی 4، ژمارەى ٨ مانگی 8 ساڵی 2015


بەشى ئەندازيارى پرۆگرامسازى لەفاكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە خولێكى كۆمپيوتەرى بەناونيشانى (computer application for office work)بۆ خوازيارانى فێربوونى كۆمپيوتەر لە ناوەوە و دەرەوەى زانكۆ بەسەركەوتويى تەواوكرد.

خولەكە لە ١٦\٨\٢٠١٥ دەستى پێكرد و ماوەى دوو هەفتەى خاياند و خوازياران رۆژانە بۆ ماوەى دوو كاتژمێر لە ڕاهێنانێكى چڕى فێربووندابوون, بابەتەكانى خولەكەش پێك هاتبوون لە :
computer and devices (hardware and software(writing ,editing, and printing documents), MS-Excel . online applications(internet, web browsing, and emailing)

رۆژى پێنج شەممە ٢٠١٥/٨/٢٧ دواى تەواو بوونى خولەكە بەئامادەبوونى بەڕێز د.محەمەد حەسيب ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى  لە لايەن بەڕێز د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ، خوازياران باوەڕنامەى بەشداريكردنيان وەرگرت .

بەڕێز سەرۆكى زانكۆ پێش بەخشينى باوەڕنامەكان دەستخۆشى لە ستافى بەشى پڕۆگرامسازى كرد بۆ كردنەوەى خولەكە و پێزانينى تايبەتيشى دەربڕى بۆ خوازياران كە بەشداريان كردووە, هيواشى خواست لە ئاييندە خولى ديكە بكرێتەوە و ژمارەيەكى زۆرتريش بەشدارى تێدابكەن.

ژمارەيەك لە بەشداربووانيش بە نوچەنامەى زانكۆيان ڕاگەياند ئەوان سوودمەند بوون و ئێستا دەتوانن زانياريە بەخشراوەكانى خولەكە لە كارەكانى رۆژانەياندا بەكاربێنن، وتيشيان خولەكە بەشێوەيەكى زۆر باش بەڕێوەچووە.

 



هەواڵنوس: محەمەد مەغديد

وێنەگر : دڵشاد كاكەڕەش

Comments