مه‌رج و شێوازی وه‌رگرتنی خوێنکار له‌به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی بخوێنه‌وه‌

News #08, Issue 08, April 2015 | Núcey #08, Jhimarey 08, Mangí 8 Sallí 2015 | نوچەی ٨ ، ژمارەى ٨ مانگی 8 ساڵی 2015


سکوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانکۆی کۆیه‌ دابه‌شکردنی فۆرمی ڕاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردنی داخوازینامه‌ بۆ بوونه‌ خوێنکار تێیدا .

به‌رێز م.ی.توانا شاکر بریارده‌ری به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له‌نوچه‌نامه‌ی زانکۆ ته‌واوی مه‌رج و رێنمایه‌کانی وه‌رگرتنی له‌به‌شه‌که‌یان بۆخوێندکاران راگه‌یاند .

مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن 
یه‌که‌م:ته‌نها ده‌رچوانی ساڵی خوێندنی (2013-2014 و 2014-2015) ده‌توانن فۆرم وه‌رگرن .
دووه‌م :ئه‌و خوێندکارانه‌ی خولی دووه‌میان هه‌یه‌ ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن .
سێ یه‌م :دابه‌شکردنی فۆرم له‌به‌رواری ١٦/ ٨ تاوه‌کو ٣/ ٩ به‌رده‌وام ده‌بێت .
چواره‌م :تێکڕای کۆنمره‌ی قوتابی له‌ 60 که‌متر نه‌بێت.
پێنجه‌م :ته‌مه‌نی له‌ 25 سال زیاتر نه‌بێ ,واته‌ له‌دایک بوانی سالی 1990 به‌دواوه‌ ده‌توانن داخو‌ازی پێشکه‌ش بکه‌ن .

ده‌رچوانی په‌یمانگاکانی وه‌رزشى و پاڵه‌وانانیش ده‌توانن ببنه ‌خوێنکار

به‌رێز بریارده‌ری به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی وتی " ئه‌و که‌سانه‌ی که ‌له ‌په‌یمانگای وه‌رزشی ده‌رچوون ده‌توانن داخوازی پێشکه‌ش بکه‌ن و وه‌رگرتنه‌که‌شیان له‌سه‌ربنه‌مای پسپۆری ده‌بێت , هاوکات پاڵه‌وانانیش ده‌توانن ببنه‌ خوێندکار به‌هێنانی نوسراوی پشگیری ليژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق یان کوردستان و تێيدا ئاماژه‌ به‌وه‌ درابێت که‌ یاریزانی ناوبراو ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی هه‌يە لە خولەكاندا ، وە ئه‌و خوێندکاره‌ی که‌کۆی نمره‌ى له‌ (60) که‌متره‌ دوای ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م و به‌رزکردنه‌وه‌ی نمره‌کانی ده‌توانێ داخوازی پێشکه‌ش بکات ".

پێداویستیه‌کانی وه‌رگرتنی فۆرم 
- یه‌ک وێنه‌ .
- کارتی به‌شداریکردنی له‌تاقیکردنه‌وه‌ی پۆلی دوازده‌ .
- وێنه‌یه‌کی ره‌نگا و ره‌نگ له‌ناسنامەی باری شارستانیی (نفوس) و وێنه‌یه‌کی ره‌نگا و ره‌نگ له‌ره‌گه‌زنامه‌ (جنسیه‌) .
- وێنه‌یه‌کی ره‌نگا و ره‌نگ له‌کارتی زانیاری .
- فۆرمه‌که‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ی خوێندنگاوه‌ نمره‌کانی له‌سه‌ر تۆماربکرێت و هه‌روه‌ها واژۆی به‌رێوبه‌ر و مۆری خوێندندگای له‌سه‌ربێت .

رۆژی تاقیکردنه‌وه‌

بریارده‌ری به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی لە بارەى رۆژى تاقيكردنەوە (اختبار) وتى "دواى وەرگرتنەوەى سەرجەم فۆڕمەكان و داخوازينامەى وەرگرتن, رۆژێك بۆ اختبار ديارى دەكرێت و ئاگادارى خوێندكاران دەكەينەوە".


(بۆ خوێندنەوەى بابەتى زياتر بگەڕێوە لاپەڕەى سەرەكى)

Comments