تاقيكردنەوەى خولى دووەم دەستيێكرد

News #01, Issue 09, April 2015 | Núcey #01,  Jhimarey 9, Mangí 9 Sallí 2015 | نوچەی ١، ژمارەى ٩  مانگی ٩ ساڵی 2015


تاقيكردنەوەى خولى دووەم دەستيێكرد

رۆژى چوارشه‌ممه‌   2 / 9 / 2015  ئه‌زموونه‌كانی خولی دووه‌م  له ‌زانكۆی كۆیه‌ ده‌ستيپێكرد .

سەرۆكى زانكۆ چاودێرى دەكات

بە مەبەستى چاودێريكردنى تاقيكردنەوەكان به‌ڕیز  دكتۆر وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌  سەردانى هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی فه‌كه‌ڵتی  په‌روه‌ردەى كرد‌ هەر لە وێش بۆ نووچه‌نامه‌ی زانكۆ وتی " ئه‌مرۆ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست پێكردنی ئه‌زموونه‌كانی خولی دووه‌می كۆتایی ساڵی 2014 – 2015 یه‌  سه‌ره‌تا پێمان باش بوو لەم هۆڵەوە سه‌ردانه‌كه‌مان ده‌ست پێ بكه‌ین، چونكه‌ ئێمە له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م لێره‌وه‌ ده‌ستمان كرد به‌سه‌ردانه‌كانمان ، ئه‌وكاته‌ كۆمه‌ڵیك  كه‌مووكوڕیمان به‌دیكرد و بارودۆخی ناوهؤڵه‌كانمان به‌دڵ نه‌بوو ،بۆیه‌ له‌دوومانگی ڕابردووی هاویندا ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاكردنه‌وه‌مان ده‌ست پێكرد"

بۆچى سەرۆكى زانكۆ سەردانى هۆڵى تاقيكردنەوەكانى كرد؟

بەڕێزيان ئاماژەى بەوەدا بە دوو ئامانج سەردانى هۆڵى تاقيكردنەوەكانيان كردووە" ئامانجی یه‌كه‌ممان ، به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌چوونی  ئەزموونه‌كان و گوێگرتن له‌ گیروگرفتی مامۆستا و خوێندكاران ، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن، ئامانجی دووه‌ميش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ بوو، تا بزانین له‌م دوومانگه‌دا چیمان كردووه‌ و تاچه‌ند له‌گه‌ڵ خواستی ئێمه ‌و مامۆستا و خویندكاران یه‌كانگیر ده‌بێت "

هەموو ڕۆژێك تاقيكردنەوە ئەنجام دەدرێت

لاى خۆشيەوە سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئێواران ، به‌ریز دكتۆر جمال فەتحولله‌ ته‌یب وتی " خۆشبه‌ختانه‌ زۆر به‌ڕێكوپێكی ئاماده‌كاریمان ئه‌نجام داوه‌ له‌ڕووی دابین كردنی سه‌رجه‌م  پێداویستیه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌مڕۆ 2 / 9 / ده‌ستی پیكردوە و له‌ 12 / 9 / 2015 كۆتایی پێدیت، له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌سه‌رجه‌م رۆژه‌كان جگه‌ له‌ڕۆژانی هه‌ینی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت"

ئاشكراكردنى ئەنجامەكان

سەرۆكى ليژنەى تاقيكردنەوەكانى پەروەردەى ئێواران وتى"هەوڵدەدەين بە زووترين كات ئەنجامى تاقيكردنەوەكان بۆ خوێندكاران ئاشكرا بكەين


Comments