دوو مامۆستاى زانكۆى كۆيە بەشدارى خولێكى نەوت و گاز دەكەن لە وڵاتى ئيمارات

News #01, Issue 08, April 2015 | Núcey #01, Jhimarey 08, Mangí 8 Sallí 2015 | نوچەی ٢، ژمارەى ٨ مانگی 8 ساڵی 2015
Koya University participate in UAE Oil and Gas course

Koya University becomes the first university at the level of Kurdistan Region and Iraq to obtain a licensed version of Promax Software, which is one of the most important software in the field of oil and gas used by the specialized engineers of this field, especially for designing and improving the processing of gas and the refining of oil. This was achieved through the participation of two instructors from the Faculty of Engineering in a course by the American Engineering & Bryan Research Company held in the United Arab Emirates (UAE) and lasted for two weeks.

How Koya University participated

Both Dr. Mohammed Zengene, head of the Chemical Engineering Department and Rebwar Kirmanj, expert in natural gas participated in the course as Koya University representatives. Dr. Mohammed states, '' We have been in contact for a year with an American software company for producing a software that is used in the field of oil and chemical engineering called Promax. Then, we came to an agreement to provide us a free copy of that software along with annual updating of the version. This program is profoundly useful for our students, and Koya University is the only university in Iraq to obtain the licensed version on the main website of the program owing to the fact that Koya University has been listed among the national universities using this software. It was only then that Koya University was able to participate in this course.'' Stressing the significance of the topic, Dr. Zengene further added, '' Due to the importance of this topic, we have prepared a course for our fourth year students in the second semester curriculum and will be implemented during this academic year.''

Course Agenda

In the two- week course, a considerable number of topics related to oil and gas processing were presented, including gas sweetening and gas Dehydration. Dr. Mohammed said that the purpose of their participation was for a step- by –step learning of the software use in order to achieve effective results.

The American Engineering & Bryan Research Company is specialized in the production of the Promax Software. This program is used for the daily work involved in natural gas processing. Apart from academic importance, it is also of vital importance for university graduates in their career and finding job opportunities.

Personal information

Dr. Mohammed Hasib Zengene, aged 41, is the President of Faculty of Engineering and the Head of the Department of Chemical Engineering. His academic title is instructor. He has one joined research and 12 other individual researches.For more information click here

Rebwar Kirmanj Abdul-Rehman is an assistant instructor and an expert in natural gas in the Chemical Engineering Department. He has 26 published researches and 2 books. For more information click here

About the Faculty of Engineering

The Faculty of Engineering is one of the most important faculties of Koya University. It has a high status in the academic structure of the University and consists of seven specialized departments, which are: Architectural, Civil, Geotechnical, Oil, Chemical, software and Manufacturing engineering. For more information click here


زانكۆی كۆیه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كه‌وا ڤێرژنیكی مۆڵه‌ت پێدراو به‌ ده‌ست بهێنێت له‌ سوفت وێری پرۆماكس. پرۆماكس یه‌كێكه‌ له‌ سوفت وێره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان له‌ بواری نه‌وت وگاز و به‌كار ده‌هێنرێت له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ئه‌و بواره‌ به‌ تایبه‌تی بۆ دیزان كردن و باشتركردنی پرۆسێسی گاز و پاڵاوتنی نه‌وت، هەموو ئەمانە لە چوارچێوەى بەشداريكردنى دوو مامۆستاى فاكەڵتى ئەندازياريدا هات لە خولێكى كۆمپانياى Bryan Research & Engineering ی ئه‌مریكی له‌ وڵاتی ئیمارات كە ماوەى دوو هەفتەى خاياند. 

زانكۆى كۆيە چۆن بەشداربوو؟ 

بەڕێزان دكتۆر محەمەد زەنگەنە سەرۆكى بەشى ئەندازيارى كيمياوى و مامۆستا ڕێبوار كرمانج پسپۆرى گازى سروشتى وەك نوێنەرانى زانكۆى كۆيە بەشداربوون لەو خولەدا، دكتۆر محەمەد دەڵێت" بۆ ماوەى يەك ساڵ لە پەيوەنديدا بووين لەگەڵ كۆمپانيايەكى ئەمريكى بۆ بەرهەم هێنانى سۆفت وێرێك كە لە بوارى ئەندازيارى نەوت و كيمياوى بەكاردەهێنرێت و پێى دەوترێت (پرۆماكس)، پاشان گەيشتينە ڕێككەوتنێك كە ئەو سۆفت وێرەمان بێ بەرامبەر پێ ببەخشن و ساڵانە ڤێرژنى نوێمان پێ بدەن، ئەم پرۆگرامە سوودێكى گەورەى هەيە بۆ خوێندكارانمان و زانكۆى كۆيە تاكە زانكۆيە لەسەر ئاستى عێراق كە بتوانێت ڤێرژنى مۆڵەت پێدراو بەدەستى بهێنێت لەسەر وێب سايتى سەرەكى بەرنامەكە ، ئەمەش لەبەر ئەوەى زانكۆى كۆيە ليست كراوە هاوشانى زانكۆكانى جيهان كە ئەو سۆفت وێرە بەكار دەهێنن، دواى ئەمە زانكۆى كۆيە توانى بەشدارى بكات لەم خولەدا". 

بەڕێز دكتۆر محەمەد جەخت لەم بابەتە دەكاتەوە و دەڵێت"لەبەر گرنگى ئەم بابەتە، كۆرسێكمان ئامادە كردووە بۆ خوێندكارانى قۆناغى چوارەم لە وەرزى دووەم، لە مەنهەج دامانناوە و لەم ساڵەوە دەچێتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە " 

ئەجێنداى خولەكە 

لە خولەكەدا كە ماوەى دوو هەفتەى خاياند ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆسیس كردنی نه‌وت و گاز پیشكه‌ش كرا له‌وانه‌ گاز سویتنینك و گاز دیهایدره‌یشن، دكتۆر محەمەد باس لەوە دەكات بەشداريكردنيان بۆ باشتر بەكارهێنانى سۆفت وێرەكە بووە هەنگاو بە هەنگاو بە مەبەستى بەدەست هێنانى بەرهەم و دەستكەوتى گونجاو. 

كۆمپانياى Bryan Research & Engineering ی ئه‌مریكی كاريان بەرهەم هێنانى سۆفت وێرى پرۆماكسە، ئەم پرۆگرامە بۆ كارى ڕۆژانە بەكار دەهێنرێت لە پرۆسێسى گازى سرووشتى، لە ڕووى زانستيەوە ئەمە وێڕاى فێركردنێكى گونجاو، بۆ كارنامەى دەرچووان و هەلى كار و دەرفەتى كار زۆر گرنگە. 

زانيارى تايبەت: 

بەرێز محەمەد حەسيب زەنگەنە ، ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازياريە و سەرۆكى بەشى ئەندازيارى كيمياوى يە، تەمەنى ٤١ ساڵە و نازناوى زانستى مامۆستايە، توێژينەوەيەكى هاوبەش و ١٢ توێژينەوەى تايبەتى هەيە. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە. 

بەڕێز ڕێبوار كرمانج عەبدولرەحمان، مامۆستاى ياريدەدەرە ، ىپسپۆرە لە گازى سروشتى لە بەشى ئەندازيارى كيمياوى، خاوەنى ٢٦ توێژينەوەى بڵاوكراوە و دوو پەرتووكە. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە. 

دەربارەى فاكەڵتى ئەندازيارى: 

فاكەڵتى ئەندازيارى يەكێكە لە فاكەڵتيە سەرەكى و گرنگەكانى زانكۆى كۆيە، پێگەيەكى بەرزى هەيە لە پەيكەرى ئەكاديمى زانكۆدا و خاوەنى بەشى ناوازە و تايبەتمەندە، ئەم فاكەڵتيە حەوت بەشى لە خۆگرتووە: ئەندازيارى تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، نەوت، كيمياوى، پرۆگرامسازى دروستكردن. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى ئەم فاكەڵتى يە كليك لێرە بكە.

Comments