بەدەستهێنانى بڕوانامە

News #03, Issue 05, April 2015 | نوچەی 03، ژمارەی 05 مانگی 5 ساڵی 2015 | Núcey #03, Jhimarey 05, Mangí 5 Sallí 2015

مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە، دكتۆرا لە ژمێريارى بەدەست دەهێنێت  
   
 مامۆستا ڤيان سلێمان حەمە سەعيد سەرۆكى بەشى كارگێڕى و ئابوورى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆى كۆيە بروانامەى دكتۆراى بە دەستهێنا.

مامۆستا ڤيان بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند: " لە فاكەڵتى كارگێڕى و ئابوورى زانكۆى دهۆك  بڕوانامەى دكتۆرام لە ژمێريارى بەدەست هێنا, تێزى دكتۆراكەم بەناونيشانى (دور المحاسيبة في اختيار اسلوب التعاقد في الصناعة النفطية و حوكمتها) بوو و بەرێز پ.ى.د.سيروان كريم عيسا سەرپەرشتيارى تێزەكەم بوو, هەريەك لە بەرێزان:

د.حكمەت رشيد سڵتان و د.عەبدولرەسوڵ الانصاري و د. ماهر على الشمام و د.عوسمان حمدامين عبدالقادر و د.ئيناس عبداللە حسن , گفتوگۆى تێزى دكتۆراكەيان كردم "
وتيشى"لە لايەن ليژنەى گفتوگۆوە تێزى دكتۆراكەم نمرەى زۆرباشى پێدرا"

Comments