جەژنى كرێكاران

News #01, Issue 05, April 2015 | نوچەی 01، ژمارەی 05 مانگی 5 ساڵی 2015 | Núcey #01, Jhimarey 05, Mangí 5 Sallí 2015

سەرۆكى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە كرێكاران دەكات

بەبۆنەى جەژنى كرێكارانى جيهان بەڕێز (د. وەلى مەحود حەمەد) سەرۆكى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە كرێكارانى جيهانى بە گشتى و كوردستان بەتايبەتى دەكات، ئەمەى خوارەوە دەقى پيرۆزباييەكەيەتى.

كرێكارانى خۆشەويست
ماندوونەويستان
بە ناوى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى گەرم ئاراستەى سەرجەم كرێكارانى جيهان بەگشتى و كوردستان بەتايبەتى دەكەم. 
هەموو ساڵێك لە ١/ ٥ دا هەمووان شان بەشانى كرێكاران يادى ١/ ٥/ ١٨٨٦ دەكەينەوە كە لەم ڕۆژەدا بوو كرێكارانى شيكاگۆ داواى مافى ڕەواى خۆيان دەكرد، بەڵام بەداخەوە لەبرى ئەوەى گوێيان لێبگيرێت و مافەكانيان دەستبەر بكرێت كرێكارانى خەڵتانى خوێن كران.
بەداخەوە ئەمساڵ كرێكارانى كوردستان كە ئەم يادە دەكەنەوە، شەرێكى نەخوازراو بەرۆكى وڵاتەكەمانى گرتووە كە ئەمەش بووەتە هۆكارى ئەوەى چ پرۆژەكانى حكومەت چ هى كەرتى تايبەت بەشێوەيەك وەستاون و كاريان كرۆدتە سەر گوزەرانى خەڵكى كوردستان بەگشتى و كرێكارانى ئازيز بەتايبەتى، بەهيواين ئەم شەڕە نەگريسيە لە گەلى كورد دوركەوێتەوە و بار و گوزەرانى كرێكاران باشتر بێت.
بەهيواين پەرلەمانى كوردستان پڕۆژەى ياساى گونجاو دەربكات بۆ ئەوەى بتوانرێت زياتر خزمەت بە چينى كرێكاران بكرێت و حكومەتى هەرێمى كوردستانيش هەلى كارى گونجاو بۆ كرێكاران بدۆزێتەوە و بە مافە ڕەواكانيان شادبن.
لە كۆتايشدا دەمەوێت ئەوە بڵێم كە لەم یادەدا زۆر شت بەبیری خۆم دەهێنێتەوە بەتایبەتی دەورانی خوێندکایم کە من هەموو هاوینان و لەکاتی پشوودا کرێکاریم دەکرد بۆ ئەوەی لەکاتی هاتنەوەی خوێندن بژێوی خۆم دابین بکەم و گیرفانەکانم پێویستیەکانی ڕۆژانەی تێدابێت.
پيرۆزبێت ١ ى ئايار جەژنى كرێكاران
خۆشگوزەرانى و ئاسوودەيى بۆ كرێكارانى كوردستان


پ. ى. د. وەلى مەحمود حەمەد
سەرۆكى زانكۆى كۆيە
١/ ٥/ ٢٠١٥

Comments