تێكۆشان لە پێناو سەركەوتن

News #02, Issue 03, March 2015 | نوچەی 02، ژمارەی 3، مانگی 3 ساڵی 2015 | Núcey #02, Jhimarey 03, Mangí 3 Sallí 2015

چالاكى تێكۆشان لە پێناو سەركەوتن لە زانكۆى كۆيە ئەنجامدرا

بەمەبەستى پشتيوانى كرد لە هێزى پێشمەرگەى كوردستان، خوێندكارانى زانكۆى كۆيە بە چالاكى جۆرا و جۆر بەردەوان لە پشتيوانى كردنى هێزى پێشمەرگەى كوردستان. بۆ ئەمەبەستە بە ئامادەبوونى بەڕچز (د. دڵشاد سەعيد) ڕاگرى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكانى زانكۆى كۆيە و مامۆستايان و خوێندكاران. رۆژى يەكشەممە ٣م ١/ ٢٠١٥ كاژێر ١١ پێشنيوەرۆ لە لايەن خوێندكارانى سكوڵى ياسا و بەهاوكارى نوێنەرايەتى خوێندكارانى زانكۆ چالاكى (تێكۆشان لە پێناو سەركەوتن) لە گۆڕەپانى بەردەم كۆلێژى ياسا ئەنجامدرا كە چالاكييەكە گوزارشتى دەكرد لە بەرخودانى هێزى پێشمەرگە بەرامبەر تيرۆرستان. كە ئەم چالاكييە لە لايەن خوێندكارانى سكوڵى ياساوە ئامادە كرابوو.

Comments