بەسەركردەوەى بەشە ناوخۆييەكان

News #04, Issue 03, March 2015 | نوچەی 04، ژمارەی 3، مانگی 3 ساڵی 2015 | Núcey #04, Jhimarey 03, Mangí 3 Sallí 2015

سەرۆكى زانكۆ بەشە ناوخۆييەكانى بەسەركردەوە

بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەكانى چاككردنى بەشەناوەخۆيى يەكى كوران سەرۆكى زانكۆ سەردانى بەشە ناوخۆيى كرد.
رۆژى پێنجشەممە ٢٦/ ٣/ ٢٠١٥ بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى مامۆستا ڕێبوار تاهير بەرێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆ و كارمەندانى بەرێوەبەرايەتى بەشەناوخۆييەكان و ئەندازەو پرۆژەكان سەردانى بەشە ناوخۆيى يەكى كوڕانى كرد كە كارى چاككردنەوە بۆ بەشێكى باڵەخانەكە دەكەن.
دواى بەسەركردنەوەى ورد و سەردانى كردنى شوێنەكانى كاركردن رێنمايى دا بە ئەندازياران و كارمەندانى بەشە ناوخۆييەكان كە بەوردييەوە چاودێرى بەرێوەچوونى كارەكان بكەن و پەلە بكەن لە زووتەواوكردنى بەمەبەستى ئامادەبوونى لە كاتى گەرانەوەى خوێندكاران لە هەفتەى داهاتوو.
لەپاش دەست بەكاربوونى وەك سەرۆكى زانكۆ, بەرێز دكتۆر وەلى لەسەردانى مەيدانى بەردەوامدايە بۆ بەشە جياجياكانى زانكۆ و لە نزيكەوە سەرپەرشتى و ئاگادارى پرۆژەكان دەكات، ئەم سەردانەشى هەر لەم چوارچێوەيە و بە مەبەستى باشترخزمەتكردنى خوێندكاران بوو.

Comments