Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #03, Mar 2015 | ژمارەی سێەم، مانگی 3 ساڵی 2015
كۆبوونەوەى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە زانكۆى كۆيە ئەنجامدرا
بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆى كۆيە مێواندارى كۆبوونەوەى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستانى كرد، كە بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى گشت زانكۆكانى هەرێمى كوردستان تێيدا ئەندامن.
رۆژى يەكشەممە ١/٣/٢٠١٥ كاژێر ١٠:٣٠ خولەكى پێش نيوەرۆ لە هۆڵى LT1001ى سەرۆكايەتى بە ئامادەبوونى بەرێزان دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و دكتۆر....  (درێژەى بابەت...)



كۆنفرانسى نێودەوڵەتى پەرەپێدانى خوێندنى قانونى بەرێوەچوو
رێكخەرى Tsamotaى نێودەوڵەتى كە سەر بە يەكێتى ئەوروپايە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەبارەى پەرەپێدانى پرۆگرامى خوێندنى ياسا لە بەشەكانى خوێندنى ياسا لە كوردستان و عێڕاق ئەنجامدا.
رۆژى پێنجشەممە ٢٦/ ٣/ ٢٠١٥ لەهۆڵى LT1002ى سەرۆكايەتى زانكۆ و بەهاوكارى بەرێوەبەرايەتى ئاى تى زانكۆ و سكوڵى ياساى زانكۆى كۆيە رێكخەرى Tsamotaى نێودەوڵەتى كە سەر بە يەكێتى ئەوروپايە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەرێى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە لەبارەى پەرەپێدانى پرۆگرامى خوێندنى ياسا لە بەشەكانى خوێندنى ياسا لە كوردستان و عێڕاق ئەنجامدا..... 
(درێژەى بابەت...) 

 سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەنوێنەرايەتى وەزيرى خوێندنى باڵا بەشدارى ڕۆژى زانكۆى كۆمارى كرد
بەمەبەستى بەشداريكردنى لە دووەمين ساڵڕۆژى دامەزراندنى زانكۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە شارى سلێمانى ڕۆژى شەممە ٢٨/ ٣/ ٢٠١٥ بەرێز (د. وەلى مەحمود حەمەد) سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە نوێنەرايەتى وەزارى خوێندى باڵا و توێژينەوەى زانستى و بە ئامادەبوونى ژمارەيەكى زۆر لە نوێنەرى دەزگا حكومى و حزبى و مامۆستايان و خوێندكاران بەشدارى مەراسيمەكەى كرد و وتەيەكى پێشكەش كرد.
لە سەرەتاى وتەكەيدا وتى: خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ ئێوە بەشدارم بە نوێنەرایەتی برای خۆشەویستم کاک د. یوسف گۆران وەزیری.... (درێژەى بابەت...)