جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆ

News #05 Issue 02, February 2015 | نوچەی 05، ژمارەی 2، مانگی 2 ساڵی 2015 | Núcey #05, Jhimarey 02, Mangí 2 Sallí 2015

سەرۆكى زانكۆ بەشدارى لە جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆ كرد

بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاگاداربوون لە جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆ, رۆژى پێنجشەممە ١٢/ ٢/ ٢٠١٥ بەشدارى لە گفتوگۆى ماستەرنامەى دوو خوێندكاردا كرد.
سەرەتا لە هۆڵى سمينارەكانى سكوڵى پەروەردەى وەرزش بەشدارى لە گفتوگۆى نامەى ماستەرى خوێندكار (صابر محمد خالد ) كرد كە ناونيشانى نامەى ماستەرەكەى سەبارەت بە (أثر التمرينات المائية لتأهيل المصابيين بآلام اسفل الظهر الناتجة عن انزلاق عضاريف فقرات قطنية ) بوو , وە ئەم بەرێزانە لە ليژنەى گفتوگۆى نامەكەدا بەشداربوون :
د.سيروان حمدامين أحمد 
د.زينب عبد على عباس
د.شريف قادر حسين 
د.محمد عبدالرحمن محمد
د.بحري حسن خۆشناو
پاشان لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فاكەڵتى پەروەردە بەشداريكرد لە گفتوگۆى نامەى ماستەرى خوێندكار (عطا حمەلاو حمەيوسف ) كرد كە ناونيشانى نامەى ماستەرەكەى سەبارەت بە (قەزاى هەڵەبجە – لێكۆڵينەوەيەك لە جوگرافياى دانيشتوان) بوو , وە ئەم بەرێزانە لە ليژنەى گفتوگۆى نامەكەدا بەشداربوون :
د.سەفين صلاح فتح الله
د.سۆران حمدامين أحمد
د.رۆستەم سلام عزيز
پ.د.جەزا تۆفيق تاڵيب

Comments