خوێندکارانى بەشى یاسا لە زانکۆى کۆیە ناڕەزایەتییان نیشاندا

News #02, Issue 01, Jan 2015 | Núcey #02, Jhimarey 01, Mangí 1 Sallí 2015 | نوچەی 2، ژمارەی یەکەم، مانگی 1 ساڵی 2015

لە بەرامبەر بڕیارى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، خوێندکارانى بەشى یاسا لە زانکۆى کۆیە ناڕەزایەتییان نیشاندا

ڕۆژى دووشەممە 8/12/2014 کاتژمێر 10 ى سەرلە بەیانى خوێندکارانى بەشى یاسا لە گۆڕەپانى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکانى زانکۆى کۆیە گردبونەوەیەکى ناڕەزایەتییان ڕێکخست و بەیاننامەیەکى ناڕەزاییان دەرهەق بە بڕیارى سەندیکاى پارێزەران خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە درابوو کە ئەم بڕیارە پێچەوانەى دەقى یاساى پارێزەرایەتییە چونکە بەپێى یاساى پارێزەرایەتى هەموو دەرچوویەکى بەشى یاسا بۆى هەیە ممارەسەى ئیشەکەى بکات، هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوایان کرد کە بەشەکانى یاسا لە زانکۆ ئەهلییەکان دابخرێن کە بوونە هۆى زۆربونى ژمارەى پارێزەران کە بیانووى سەندیکاى پارێزەران بۆ دەرکردنى بڕیارەکەیان.
لاى خۆیەوە خوێندکار دەریا محمد خوێندکارى قۆناغى چوارى بەشى یاسا پێى راگەیاندین: کە ئەم بڕیارە پێچەوانەى بەرژەوەندیەکانى ئێمەیە و بەگوێرەى یاسا دەتوانین وەک دەرچووى هەربەشێکى تر ممارەسەى پیشەکەى خۆمان بکەین.

لەبارەى پێشکەش کردنى پێشنیازى بەدیل، ئەو خوێندکارە وتى: لەبرى ئەو بڕیارە ئێمە پێشنیاز دەکەین خول بکرێتەوە بۆ ماوەى دوو سێ مانگ بۆ پارێزەران بۆ پەرەپێدانى تواناى پارێزەرایەتى نەوەک خوێندنى دوو ساڵى تر کە ئەم خوێندنە تەنها بۆ داواکارى گشتى و ئەو کەسانەیە کە دەبنە حاکم نەک پارێزەران..... (گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)
Comments