Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #01, Jan 2015 | ژمارەی یەکەم، مانگی 1 ساڵی 2015
نوچەنامەى زانكۆى كۆيە سوپاسی بەڕێز (د. ديلان مەجيد ڕۆستەم) دەكات

لە بەرامبەر هاوكارييە بەردەوامەكانى، نووچە نامەى زانكۆى كۆيە سوپاسى بەڕێز (د. ديلان مەجيد ڕۆستەم) ياريدەدەرى سەرۆكى زناكۆ و بۆ كار و بارى زانستى و خوێندنى باڵا دەكات. هەر وەك خۆتان ئاگادارن ژمارەى يەكەمى نووچە نامەكەمان بە هەوڵ و كۆششى بەڕێزيان بە شێوەى ئۆنلاين كەوتە بەرديدەى ئێوەى خۆشەويست، لەم ژمارەيەشدا بەڕێزيان بەردەوام هاوكار و هاندەرمان بووە بۆ ئەوەى بە باشترين شێوە و بە سيستەمى بەئەلكترۆنى نووچە نامەكان دەربچێت. بەلێن دەدەين بەردەوام بين لە دەرچوونى نووچەنامەكە. 


زياتر لە ٧٠ هەزار پەرتووكى تێدايە; لە ١١ مانگدا، ١٣٣٣٣ كەس سەردانى كتێبخانەى زانكۆى كۆيەيان كردوە

سيستەمى بەئەلكترۆنى كردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە لە كۆتايى كارەكانى دايە، كە تاوەكو ئێستا لە هيچ زانكۆيەكى كوردستاندا ئەم سيستەمە بوونى نييە. ئەم سیستمە لە پرۆگرامی (کۆها) بۆ بەئەلكترۆنى كردنى كتێبخانە بەڕێز د. ديلان مەجيد ڕۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كارو بارى زانستى و خوێندنى باڵا سوودی وەرگرتووە.
بەرێوەبەرى كتێبخانەى ناوەنديى زانكۆى كۆيە ڕايگەياند "لە ماوەى ١١ مانگى ئەمساڵدا ١٣٣٣٣ كەس لە مامۆستايان و خوێندكارانى..... (پتر بخوێنەوە) 

لە مەراسيمێكى شايستەدا بەرێز (دكتۆر وەلى مەحمود ) وەك سەرۆكى نوێى زانكۆى كۆيە دەست بەكاربوو

رۆژى سێ شەممە ٢٧/١/٢٠١٥ كاژێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە, بە ئامادەبوونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و شاندى ياوەرى و د. سەعيد ساڵح سەرۆکى پێشووى زانکۆى کۆیە و یاریدەدەرانى و ڕاگرى فاکەڵتى و فەرمانبەر و مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ و میوانانى بەرپرسە حکومى و حزبى و کەسایەتییەکانى شارى کۆیە, لە مەراسیمێکدا بەڕێز د.وەلى محمود وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى کۆیە دەستبەکار بوو ..... (پتر بخوێنەوە)