Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #00, Dec 2014 | ژمارەی سفر، مانگی 12 ساڵی 2014

سمینارێکى زانستى بۆ ڕیزبەندى سەنتەرى ویبومتریک (Webometrics.info) بۆ ساڵى خوێندنى 2014 لە زانکۆى کۆیە ڕێکخرا

ڕۆژى دووشەممە 10/11/2014 کاژێر (12:30) لە هۆڵى LT1001 لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە، سمینارێکى زانستى دەربارەى ڕیزبەندى سەنتەرى ویبومتریک (Webometrics.info) بۆ ساڵى خوێندنى 2014 کە زانکۆى کۆیە پلەى چوارەمینى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بووە، بۆ بەڕێز (د. دیلان مجید رۆستم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى وخوێندنى باڵا ڕێکخست، لە سەرەتایى سیمینارەکە بەرێزیان سوپاسى ئامادەبوانى کرد و باسى لە پێکهاتەى زانکۆ لە جیهاندا کرد. هەر وەها تیشک خرایە سەر بەردی بناغەی.....  (پتر بخوێنەوە)

مەراسیمى ڕێزلێنان 
بۆ د. خدر مەعسوم ڕێکخرا

بەمەبەستى ڕێزلێنان لەهەوڵ و ماندووبوونى بەڕێز (د. خدر مەعسوم) وەک سەرۆکى زانکۆى کۆیە ڕۆژى دووشەممە 29/9/2014 کاژێر (10) سەرلەبەیانى لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بە ئامادەبوونى (د. محەمەد سابیر) نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و سەرۆک و جێگرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەڕین و (مامۆستا گۆران ئازاد) ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و (شێخ چاپووک) قائمقامى شارى کۆیە و نوێنەرى دەزگا حکومى و حزبیەکانى شارى کۆیە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانى شارى کۆیەو مامۆستاو فەرمانبەرانى زانکۆى کۆیە مەراسیمێکى ڕێزلێنان ڕێکخرا.....
(پتر بخوێنەوە)


سميناريكى زانستى دەربارەى سەنتەرى زمانى ئينگليزى 
 پڕۆژەى هاوبەشى زانکۆى کۆیە و کەپلان انترناشیونال سکوڵ (KaplanInternational school)

ڕۆژى سێشەممە 11/11/2014 کاژێر (12:30) لە هۆڵى LT1001 لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە، سمینارێکى زانستى دەربارەى پڕۆژەى هاوبەشى زانکۆى کۆیە و کەپلان انترناشیونال سکوڵ (Kaplan International school) بۆ زمانى ئینگلیزى بۆ بەڕێز (د. دیلان مجید رۆستم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى وخوێندنى باڵا ڕێکخست، لەسەرەتاى سمینارەکەدا وتى: کەپلان انترناشیونال سکوڵ (Kaplan International school) یەکێکە لەباشترین سەنتەرەکانى زمان لە جیهاندا کە ) نووسینگەى هەیە لە (40) وڵاتى جیاواز (40) ساڵیش تەجرووبەیان... (پتر بخوێنەوە)