issue 65 (2) بڕێکى تر سابوونى شل لە بەرهەمهێنانى زانکۆى کۆیە دابەشکرا


دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردوودا بەشى ئەندازیارى کیمیایی لە فاکەڵتى ئەندازیارى زانکۆى کۆیە توانى وەک بەرهەمێکى خۆماڵى، سابوونى شل بە کوالیتییەکى بەرز بەرهەم بهێنێت، و لە سەرەتاى هەڵمەتەکانى خۆپارێزی لە ڤایرۆسى کۆڕۆنا، سەرۆکایەتى زانکۆ بە پێویستى زانى  بۆ هاندانى دانیشتوانى ناوچەکە بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و زیاتر پاک ڕاگرتنى دەستەکانیان، بڕێکى زۆر لەم بەرهەمە بەسەر دامودەزگاکانى شارى کۆیەو چەند خێزانێکى کەم دەرامەتى کۆیە دابەشکرا، ئەمڕۆ 4 / 5 / 2020 دواى بەرهەمێنانى بڕێکى تر لە سابوونەکە، بازنەى دابەشکردنى بەرهەمەکە فراوانتر کراو توانرا بڕى 245 لیتر لەم بەرهەمە پێشکەش بکرێت بە ناحیەکانى سنوورى قەزاى کۆیە، ئەمەش دواى ئەوەى لەڕێگەى قائیقامیەتى کۆیەو بەڕێزان بەڕێوەبەرى ناحیەکان ئاگادارکرانەوەو ئەمڕۆ بەڕێزان خۆیان یان نوێنەریان لەسەرۆکایەتى زانکۆ ئامادەبوون و بەرهەمەکەیان پێشکەشکرا. 

Comments