Issue- 63 (6) سکولى پزیشکى زانکۆى کۆیە کلینیکى ئۆن لاین ڕادەگەیەنێت - بۆ بەدەستهێنانى فۆڕمى ئۆن لاین کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە

کلینیکی ئۆن لاینی سکولی پزیشکی زانکۆی کۆیە

بە هەست کردن بەو بارودۆخەی ئێستەی هەموو جیهانی گرتۆتەوە؛ سکولی پزیشکی زانکۆی کۆیە پرۆژەی کلینیکی ئۆن لاین رادەگەیەنیت.

دکتۆر دەوەن جمال حوێزی سەرۆکی سکولی پزیشکی زانکۆی کۆیە کە لە هەمان کات خاوەنی بیرۆچکەی پرۆژەکەیە و سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات رایگەیاند

لەو چەند هەفتەیەی قەدەغەی هاتوچۆ و تایبەتکردنی نەخۆشخانەکان بە حالەتی فریاگوزاری و حالەتی کۆرۆنا ؛ زۆر نەخۆش رەنگە لە راوێژی پزیشکی دابرا بن ؛ خۆ ئەگەر حالەتەکانیشیان فریاگوزاری نەبیت بەلام رەنگە تەنها راویژیک هاوکاری باشیان بیت بۆ تەندروست بونیان

بۆیە ئەو بیرۆکەمان پیشکەشی بەریز سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ کرد و بە سوپاسەوە بیرەکەیان پی گونجاو بوو

زۆرینەی مامۆستایانی سکولی پزیشکی و پسپۆرانی تری  پزیشکی لە شاری کۆیە بە پسپۆری جیا جیا لە بیست بواری جیاجیا بەشداری ئەو خزمەتگوزاریە دەکەن و خویندکارانی قۆناخی شەشەمی سکول یارمەتی هاولاتیان دەدەن لە گەیاندنی پرسیار و وەلامەکان

چۆنیەتی بەکارهینان بریتی دەبیت لە گوگل فۆرمیک کە هەر هاولاتیەکی کوردستان لە هەر شوینیک بیت پری دەکاتەوە و زانیاری تەواوی  حالەتەکەی تیا دەنوسیت.

خویندکارەکان بە پیی پسپۆری رێکی دەخەنەوە و بۆ پزیشکی تایبەتمەندی دەنیرن و وەلامی پزیشکەکە بۆ ئیمەیلی نەخۆشەکە دەنیردریت

بۆ ئەوەی کارەکە زانستیانە بەریوە بچیت دەبێ کەسی نەخۆش بزانێ ئەوە بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشی نییە تەنها رێنیشاندانیکە بۆ هاولاتی لەو بارودۆخەی ئیستە و ئەگەر حالەتەکە فریاگوزاری بوو ئەوا باشترە بچیتە نەخۆشخانە فریاگوزاریەکان یان پەیوەندی بە ١٢٢ بکات

بۆ ئەوەی کەسەکەش وەلامی راستی دەست بکەویت دەبیت زانیاری تەواو و ئیمەیلی راست دابنێ چونکە وەلامەکان بە ئیمەیل وەردەگریت

وە ئەو خزمەت گوزاریە تەنها بۆ کۆیە نییە بەلکو بۆ هەموو کەسیکە کە پیویستی بە رای پزیشکی بیت

لەو لینکەوە هەموو هاولاتیەک دەتوانی پرسیاری دابنێ بەلام دەبێ ئیمەیل و ژمارەی ڤایبەری راست دابنێ تا وەلامەکەی بە دروستی دەست بکەویت

پزیشکە بەشداربوەکان ئەو بەریزانەن

1 دکتۆر دەوەن جمال حویزی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی سەرۆکی سکولی پزیشکی
2 دکتۆر هۆشمەند جمال حمد مستەفا پسپۆری ئیسک و شکان بریاردەری سکول
3 دکتۆر ئاراس عمر شێخانی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
4 دکتۆر ولید باقر پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
5 دکتۆر هێمن رسول پزیشکی پسپۆری هەناو
6 دکتۆر بەهادین قادر محمود پزیشکی پسپۆری هەناو
7 دکتۆر سەرمد رحیم کریم پسپۆری نەخۆشیزانی
8 دکتۆر دەوەن دلشاد پسپۆری منالان
9 دکتۆر فەیسەل مستەفا ابراهیم پسپۆری دەرونی
١٠ دکتۆر علی قوربانی پسپۆری گورچیلە و میزەرۆ
١١ دکتۆرە ارتقا محمد پسپۆری ژنان و منال بون
١٢ دکتۆرە هەوری محمد پسپۆری ژنان و منال بون
١٣ دکتۆر ئازاد محمد شارەزای میزەرۆ
١٤ دکتۆر دهام جعفر شارەزای ئیسک و شکان
١٥ دکتۆر کوردۆ محمد پسپۆری چاو
١٦ دکتۆر ژوان مغدید پسپۆری قورگ و گوێ و لووت
١7 دکتۆرە بیریفان هەورامی شارەزای پیست
١٨ دکتۆر صباح غفور پسپۆری تیشک و سونەر
١٩ دکتۆرە سوما گوشاد شارەزای ددان و شەویلاگ
٢٠ دکتۆر راماو چاپوک شارەزای گورچیلە و میزەرۆ
٢١ دکتۆر شەمال سارابی شارەزای گشتی
٢٢ دکتۆر مقداد جیاد پسپۆری بیهۆشکاری و ئازار
٢٣ دکتۆر عمران شوکت پسپۆری بیهۆشکاری و ئازار
٢٤ دکتۆر هیرش نافع پسپۆری دەرمانزانی
٢٥ دکتۆرە بنار پسپۆری دەرمان
٢٦ دکتۆر رنین العبیدی پسپۆری تیشک و سونەر
٢٧ دکتۆر عمار  سمیر العلی پسپۆری نەشتەرگەری میشک و دەمار
٢٨ دکتۆرە گەشین عبدالواحد پسپۆری رۆمااتیرزم و نەخۆشی جومگە
٢٩ دکتۆر لیزان خیرالدین پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
30 دکتۆر کاوە سابر شارەزای قورگ و گوی و لووت
31 دکتۆرە داستان شیخانی شارەزای پیست
32 دکتۆرە نوالە دلزار شارەزای گشتی
٣٣ دکتۆر فازل علی احمد پسپۆری هەناوی

Comments