(27) چی بکه‌ین ڤایرۆسی کۆڕۆنا نه‌گرین



چی بکه‌ین ڤایرۆسی کۆڕۆنا نه‌گرین

له ‌ئێستادا هیچ واکسه‌نێک بۆ به‌رگری له‌ ڤایرۆسی nCov-2019  نییه.

باشترین رێگای به‌رگری له‌ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌یه‌تی

  خاوێنی ده‌ست یه‌که‌مین وگرینگترین هێڵی به‌رگرییه

1.    ده‌ستتان زووبه‌زوو بۆ ماوه‌ی 20 چرکه ‌به ‌ئاو و سابوون بشۆرن.

2.    ئه‌گه‌ر ئاو و سابوون نه‌بوو، پاکژکه‌ره‌وه‌کانی ئه‌لکولی به‌کار بێنن.

3.    له‌ کاتی پژمین و کۆکه‌ی خۆتان یا که‌سانی تر دا دم و لووتتان داپۆشن.

4.    خۆ بپارێزن له ‌نزیکبونەوە له‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌کانی شێوه‌ی ئه‌نفلۆئانزایان هه‌یه.

5.    له نزیکبونەوەی نه‌پارێزراو له‌ئاژه‌ڵی کێوی و خۆماڵی خۆ بپارێزن.

6.    له‌ جێگای قه‌ره‌باڵغ دا ده‌مامک به‌کار بێنن و له‌ ماچکردن و تۆقه‌کردن خۆ بپارێزن

7.    له‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییان هه‌یه، ‌لانی‌که‌م سێ میترخۆ به‌دوور بگرن.

8.    له‌ کاتی کۆخه ‌و پژمیندا به‌کلینیکس به‌ر ده‌متان بگرن و دواییش بیخه‌نه‌ ناو زبڵدانه‌وه.

9.    بۆ ئه‌و که‌ره‌سه‌و ئامراز ی ده‌ستتان بەری دەکەوێ پاکژکه‌ره‌وه‌به‌کار بێنن.

10.    له‌ جێگای قه‌ره‌باڵغ و جێی هاتوچۆی گشتی تا بۆتان ده‌کرێ خۆتان له‌ نزیکبونەوە و بەریەککەوتن بپارێزن.

11.    ده‌ستی پاکژنه‌کراوی خۆتان له‌ ده‌موچاوی خۆتان مه‌ده‌ن.

12.    هه‌وڵ بده‌ن ده‌ستکێشی ئاماده‌تان (یه‌کجار به‌کار دێت) پێ بێت.

13.    له ‌نزیکبوونه‌وه‌ له ‌که‌سانی نه‌خۆش خۆ بپارێزن.

14.    ئامێر و که‌ره‌سه‌ی شه‌خسی خۆتان خاوێن و  پاکژکه‌نه‌وه‌ و له هی‌که‌سانی تری جیاکه‌نه‌وه.

15.    هه‌میشه‌ به‌ر له ‌خۆراکخواردن ده‌ستتان بشۆرن.

16.    گۆشت و هێلکه ‌ته‌واو بکوڵێنن.

17.    ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتن له‌ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه.

له‌ کاتی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا چی بکه‌ین؟

1.    هه‌تا ده‌کرێ مه‌چنه‌ ده‌ره‌وه.

2.    جگه ‌بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تی پزیشکی مه‌چنه ‌دایره، قوتابخانه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌کان.

3.    که‌ره‌سه‌ی هاتووچۆی گشتی به‌کار مه‌هێنن.

4.    له ‌ماڵه‌وه خۆتان له‌ که‌سانی تر به‌دوور بگرن.

5.    ئه‌گه‌ر کرا حه‌مامی ‌جیاواز به‌کار بێنن.

6.    ژووره‌که‌تان له‌ ماڵه‌وه‌ جیا که‌نه‌وه.

7.    له‌ کاتی کۆخه‌ و پژمین دا ده‌سرۆکه‌ ‌به‌رده‌متان بگرن.

8.                     دوای کۆخه‌ و پژمین ده‌ستتان به‌ ماوه‌ی 20 چرکه ‌به ‌ئاو و سابوون بشۆرن.

9.    هه‌موو کات ده‌موچاوتان به‌ ده‌مامک داپۆشن.

10.    ده‌ستتان به‌رده‌وام به ‌ماوه‌ی 20 چرکه به ‌ئاو و سابوون بشۆرن.

11.    هۆشیار بن، ده‌ستی نه‌شۆراو له‌ چاو و دم و لوتتان نه‌که‌وێ.

12.    له‌ ماڵه‌وه ‌خاولی و مه‌لافه ‌و کاسه ‌و که‌و‌چکی جیاواز به‌کار بێنن.

13.    به‌رده‌وام نیشانه‌کانی نه‌خۆشی وه‌کوو یاو ده‌ست نیشان که‌ن.

14.    ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌تان له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه ‌به‌ زووترین کات بچنه‌ بنکه‌ی ته‌ندروستی (دیاری کراو).

 

 

له‌ کاتێک دا که‌سێکمان له ‌ماڵه‌وه ‌تووشی کۆڕۆنا بوو، ده‎بێ چی بکه‌ین؟

 

1.    ته‌نیا که‌سانێک له‌ ماڵه‌وه ‌بمێننه‌وه که ‌بوونیان بۆ ئاگاداری له ‌نه‌خۆشه‌که‌ پێویست بێت.

2.    باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ ده‌بێ بچنه ‌ماڵ یا شوێنی تر.

3.    ئه‌گه‌ر نه‌کرا بچنه‌ شوێنی تر، له‌ ژورێکی تر له‌ ماڵه‌وه‌ دوور له‌ نه‌خۆشه‌که‌ بمێننه‌وه.

4.    سه‌ردانی نه‌خۆشه‌که‌ نه‌کرێ.

5.    که‌سانی به‌ساڵاچوو یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ و سییه‌کان و گورچیله‌ یان شه‌کره‌یان هه‌یه ‌خۆ له ‌نه‌خۆشه‌که ‌به‌دوور بگرن.

6.    دڵنیا بن بۆ شوێنه ‌هاوبه‌شه‌کان له ‌ماڵه‌وه‌ به ئامێری پاڵاوتنی هه‌وا یان کردنه‌وه‌ی په‌نجەره‌کان هه‌وایه‌کی ته‌ندروستیان بۆ دابین کرێ.

7.    ده‌ستتان لانی که‌م 20 چرکه‌ به ‌ئاو و سابوون بشۆرن.

8.    کلینیکس یا ده‌ستکێش بۆ خوێن و مایعاتی به‌ده‌ن وه‌کوو ئاره‌ق، به‌ڵغه‌م، سکچوون و رشانه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌کار بێنن.

9.    ئامێری جارێک به‌کارهاتوو بۆ نه‌خۆش بخه‌نه ‌زبڵدانه‌وه.

10.    هه‌موو رۆژێک حه‌مام و ته‌والێت و مۆبایل و تابلێت و میزی کار خاوێن بکه‌نه‌وه.

11.    جل و ئه‌و جێگایانه‌ی خوێن یان ماێعاتی به‌ده‌ن رژاوه‌ پاکژکه‌نه‌وه.

12.    جلشۆره‌که‌ بشۆن و پاکژی که‌نه‌وه.

13.    کاتی به‌کار هێنانی ده‌ست بۆ کاری نه‌خۆش، ده‌ستکێشی ئاماده‌ به‌کار بێنن.

14.    دوای ده‌رهێنانی ده‌سکێشه‌که ‌ده‌ستتان بشۆرن.

 

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ که‌سێک تووشی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا ببوو بەریەککەوتن هەبوو، چی بکه‌ین؟

 

   دوای ئاخر ته‌ماس له ‌نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که ‌تا 14 رۆژ هۆشیاری ئه‌م نیشانانه ببن:

1.    یاو رۆژێ دو جار فه‌حسی یاو بکه‌ن.

2.    کۆخه.

3.    توندبوونی هه‌ناسه‌ یان کێشه ‌له ‌هه‌ناسه‌کێشان.

4.    نیشانه‌کانی تر وه‌کوو:

 

    سه‌رما و له‌رز

   ئێشی قوڕگ

    سه‌ر ئێشه

    سکچوون

    دڵ تێکه‌ڵهاتن

    ڕشانه‌وه

   ئاو به‌ر بوونی لوت.

 

5.    له‌کاتی بوونی یاو یان هه‌ر کام له‌و نیشانانه‌ به ‌زووترین کات خۆتان بگه‌یێننه ‌بنکه‌ی ته‌ندروستی.

 

بۆ به‌رگری له گوێزرانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که، ده‌مامک به کار بێنن

تێبینی: ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه‌تان نییه‌ده‌توانن له‌ کار و پیشه‌ی رۆژانه‌تان به‌رده‌وام بن. چوونه‌قوتابخانه، زانکۆ و دایره‌و......

 

له‌ سه‌فه‌ر بۆ شوێنێک که ڤایڕۆسی کۆڕۆنای لێ بێت چۆن خۆمان بپارێزن؟

 

1.    هه‌تا ده‌کرێ سه‌فه‌ر مه‌که‌ن.

2.    ئه‌گه‌ر تووشی یا و یا هه‌ڵامه‌ت بوون، سه‌فه‌ر مه‌که‌ن.

3.    خۆ دوور بگرن له‌و که‌سانه‌ی یاو و کۆخه‌یان هه‌یه.

4.    به‌رده‌وام ده‌ستتان به ‌ئاو و سابوون یان ژێلی پاکره‌وه‌ بشۆرن.

5.    ده‌ستکێشی ئاماده ‌به‌کار بێنن.

6.    زوو به‌زوو ده‌ستکێشی ئاماده‌بگۆڕن.

7.    له‌دیداره‌کانتان دا تۆقه‌ مه‌که‌ن .

8.    ده‌ستتان له ‌ده‌م و چاو و لوتتان مه‌ده‌ن.

9.    له‌ ده‌مامک که‌ڵک وه‌رگرن بۆ داپۆشینی دم و لوتتان.

10.    ئه‌گه‌ر له‌ کاتی سه‌فه‌ره‌که‌دا نه‌خۆش که‌وتن به‌ر‌پرسه‌که‌ ئاگادارکه‌نه‌وه.

11.    خۆ بپارێزن له‌ ده‌ست لێدان له ‌ئامێری سه‌فه‌ر وه‌کوو فڕۆکه‌و سه‌ییاره.

12.    ده‌مامک و ده‌سکێشی ئاماده‌و په‌دی ئه‌لکولیتان پێ بێت.

13.    خۆراکی کوڵاو بخۆن ( هه‌تا ده‌کرێ)

14.    دڵنیا بن له‌و گۆشته‌ی ده‌یخۆن که‌ ته‌ندروست و سالم بێت.

 

 

له‌ کۆڕۆنا مه‌ترسن، به‌ر گری له‌شتان به‌رز که‌نه‌وه‌ (1)

   هێڵی یه‌که‌می به‌رگری: ره‌چاوکردنی پاک و خاوێنی و خاوێنی ده‌ست.

   به‌رگری له‌شتان به‌رنه‌ سه‌رێ.

 

   ئه‌و خۆراکانه‌ی سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌که‌ن:

  ئاوی که‌له‌م:

  پڕه‌ له ‌ڤیتامینات، ماینراڵ و ئانتی ئۆکسیدان.

   سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین Mg- C –A - B6  مس و ئاسن.

  که‌له‌م له‌گه‌ڵ چۆنه‌ر که‌ سه‌رچاوه‌ی خۆراکی فوڵاته‌ به‌کار بهێنرێ.

 

ئاوی کووله‌که:

سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین A –B –E -ZN

 

ئاوی شلیک و کیوی:

سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینی C

به‌هێزکردنی سیستمی به‌رگری له‌ش

له‌گه‌ڵ نه‌عنا که ‌سه‌رچاوه‌ی فولات و ڤیتامینی A- و Mg و زینکه

 

ئاوی پڕته‌قاڵ گریپ فروت و لیمۆ:

سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینی C

 

ئاوی ته‌ماته:

 سه‌رچاوه‌ی باشی ڤیتامینی A-C

 

ئاوی گێزه‌ر:

سه‌رچاوه‌ی باشی بێتا کارۆتین و ڤیتامین A

له ‌کۆڕۆنا مه‌ترسن، به‌رگری له‌شتان به‌رزکه‌نه‌وه (2)

ئه‌و ڤیتامینانه‌ی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌که‌ن

A   -B -C -B9 -B6 -D3 -E -K

 

سه‌رچاوه‌ی خۆراک بۆ ڤیتامین K :

جه‌عفه‌ری، خه‌رده‌ل، پیواز، که‌له‌م، شه‌له‌م، ئه‌سپه‌ناخ، مارچووبه، بڕۆکلی، خه‌یار، شلیک، جه‌رگی مریشک، گوڵ‌که‌له‌م.

 

سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین C :

بیبه‌ری سوور، بیبه‌ری سه‌وز، کشمیشی ره‌ش ، کیوی، پڕته‌قاڵ، شلیک، پاپایا، بڕۆکلی، جه‌عفه‌ری، ئاناناس، گریپ فروت، گوڵ که‌له‌م، ئه‌نبه.

 

سه‌رچاوه‌ی خۆراک بۆ ڤیتامین B6 :

سینگی بۆقله، گۆشتی گوێره‌که، ماسی تۆن، سینگی مریشک، گوڵه‌به‌ڕۆژه، کونجی، نۆکی سه‌وز، فاسۆلیای چیتی.

 

سه‌رچاوه‌ی خۆراک بو ڤیتامین D3 :

ماسی هالیبوت، ماسی که‌پوور، ماسی سالێمۆن، قزڵ ئالا، ساردین، ڕۆنی ماسی تۆن، هێلکه، شیر.

 

سه‌رچاوه‌ی خۆراک بۆ ڤیتامین A:

په‌تاته، که‌له‌م، گێزه‌ر، ئه‌سپه‌ناخ، جه‌رگی گا، کاهوو، که‌ره‌، هێلکه، کووله‌که، بڕۆکلی، قه‌یسی، تالبی، ئه‌نبه، بیبه‌ری شیرین، ماسی تۆن.

 

سه‌رچاوه‌ی خۆراک بۆ ڤیتامین B9 :

ئه‌سپه‌ناخ، بڕۆکلی، مارچووبه، فاسولیای (چشم بلبلی)، جه‌رگی گا، که‌له‌م، ئاواکادۆ، کاهوو، پڕته‌قاڵ.

 

سه‌رچاوه‌ی خۆراک بۆ ڤیتامین E:

فه‌ندوق، بادام، گوڵه‌به‌ڕۆژه، ئه‌نبه، ئاواکادۆ، بڕۆکلی، ئه‌سپه‌ناخ، کووله‌که، بیبه‌ری دۆڵمه، زه‌یتوون، که‌له‌م، ته‌ماته، کیوی.

 

وه‌رگێڕان لە فارسیەوە: دکتۆر عه‌بدوڕه‌حیم ئه‌فخه‌م زاده

 

ئامادەکردنی:بەڕێوبەرایەتی  پەیوەندیەکانی زانکۆی کۆیە + سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە

  به رێوه به رایه تی پێوه ندیەکانی نێو نه ته وه یی_زانکۆی زانینه پزشکیه کانی کوردستان له سنه
Comments