(17) وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی رۆژى جيهانیى زمانى دايك



ڕۆژى پێنجشەممە ٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠، لەژێر چاودێریى بەڕێز د. ئارام موحەممەد قادر (وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى) و بە سەرپەرشتى بەڕێز پ.د. وەلى حەمەد مەحمود (سەرۆكى زانكۆى كۆيە) بەشى زمانى كوردى لە ڕۆژى جيهانیى زمانى دايكدا بە بەشداريى ژمارەيەك مامۆستا و پسپۆڕى بيانى، هۆڵى سەرۆكايەتیى زانكۆ وۆركشۆپـێكى نێودەوڵەتیى رێك خست.

پانێڵی یەکەم: بە بەڕێوەبردنی پ.د. عوسمان حمد خضر، لەلایەن ئەم توێژەرانەوە پێشکەش کرا:
١- مەنهەل بەدرەدین خەلەف - زانکۆی ڕۆژاڤا – قامیشلۆ (ڕەوشا زمانێ کوردی ل ڕوژاڤایێ کوردستانێ، Kurdish language situation in Rojava).
٢- پ.د. هۆگر مەحمود فەرەج – زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی زمان- بەشی کوردی (زمانی کوردی لەبەر هەڕەشەگەلێکی ڕژددا. Kurdish language and the threats).
٣- تارا مشیر ساڵح – زانکۆی کۆیە – فاکەڵتیی پەروەردە (کاریگەریی زمان لە ڕاگەیاندنی کوردیدا، Language impact on Kurdish media).

پانێڵی دووەم: بە بەڕێوەبردنی پ.ی.د. ڕێزان ساڵح مەولود، لەلایەن ئەم توێژەرانەوە پێشکەش کرا:
١- بەهرۆز چەمەنئارا –  زانکۆی کوردستان – سنە (کۆمەڵگەی لێکپچڕاو و کێشەی شوناسی زمانی یەکگرتوو Unstructured society and the identity issue of unified Kurdish)
٢- عەبدولخالق یەعقوبی- زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر. ( گرنگی پەروەردە بە زمانی دایکWhy education in mother tongue?)
٣- پ.د. پەخشان سابیر حەمەد - د. پەروین عوسمان مصطفی (زمان لەنێوان کلتور و ناسنامەدا. Language between culture and identity)

 


   
   
   

 

 

ئامادەکرن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش
Comments