(11) دیبه‌یتی زانستیی نێوان زانكۆكانی كوردستان



له‌ میانه‌ی قۆناغی دووه‌می پێشبڕكێی دیبه‌یتی زانستیی نێوان زانكۆكانی كوردستان، كه‌ ئه‌مساڵ له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ دیبه‌تی دووه‌میاندا خوێندكارانی زانكۆی كۆیه‌ له‌ ڕێکەوتی ٦/ ٢/ ٢٠٢٠ كاتژمێر ١٢:٣٠ ڕووبه‌ڕووی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی بوونه‌وه‌، ته‌وه‌ری دیبه‌یت بریتی بوو له‌: «كام له‌م بوارانه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی بكرێت؛ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، یاخود وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی نه‌وت؟» دوای مشتومڕێكی فكری و زانستیی ورد بۆ هه‌ر دوو بواره‌كه‌ له‌نێوان خوێندكارانی هه‌ر دوو لا، له‌ ئه‌نجامدا زانكۆی كۆیه‌ توانی خاڵی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌ر بكه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو و زانكۆی پۆلیته‌كنیكیی هه‌ولێر ماڵاوایی له‌ پێشبڕكێیه‌كه‌ كرد.
شایانی باسه‌ دیبه‌یته‌ره‌كان كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی زانكۆی كۆیه‌یان ده‌كرد، بریتی بوون له‌ خوێندكارانی به‌شی كلینیكه‌ڵ سایكۆلۆجی كه‌ پێكهاتبوون له:‌ ( دیاری صابر حمه‌امین و ڕه‌ندار وشیار ڕه‌سوڵ) به‌ هاوبه‌شی هه‌ر دوو خوێنكاری به‌شی زمانی ئینگلیزی (شاجوان نه‌وزاد سعید و ڕه‌یان ئارام هیدایه‌ت) له‌ژێر ڕاهێنان و سه‌رپه‌رشتیاری مامۆستای وانه‌ی دیبه‌یت له‌ به‌شی كلینیكه‌ڵ سایكۆلۆجی به‌ڕێز "د.ژوان دڵشاد عبدالله". هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ خوێندكاره‌ به‌تواناكانی زانكۆمان.

بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆی ئەم دیبەیتە سەردانی ئەم لینکە بکە:


ئامادەکردن: ژووری هەواڵ

Comments