(5) وه‌فدێكی كۆمپانیای هواوی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد

A delegation of Huawei Company visited Koya University.

On Thursday in 16-1-2020, a delegation of Huawei Company visited Koya University.

In the beginning, the delegated members have visited Faculty of Engineering and received by Asst. Prof. Dr. Mohammed Hasseb Zangana (Faculty of Engineering dean), Mr. Peshawa (the head of the software engineering), and Mr. Haval (the I.T Unit Manager of the Faculty) in a meeting with the Faculty Deanship.

First, the dean of the faculty has presented a summary about the Faculty of Engineering to the visitors. After that, collaborations were discussed and talked about by the Huawei company representatives for the Faculty of engineering, especially, for software engineering, for instance, summer training for the mentioned department and employing Software Engineering department in Huawei company; this is aside from many more fields for collaboration between Koya University and Huawei company and its expansion is possible in the future.

The delegated guests talked about programs and works of Huawei company with other Universities, to collaborate in between, for today’s visit’ we have visited Koya University as a first step for Koya University and Huawei company’s connection and expanding it in the future.

 Later, the delegation with the dean of the Faculty of Engineering visited the presidency of Koya University and they were received and welcomed by Prof. Dr. Wali Mahmood (Koya University President) and Dr. Hawkar Bapeer (Public Relations Directorate).

The President of Koya University was Excited about Huawei Company’s visit to Koya University.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٦-١-٢٠٢٠ وه‌فدێكی كۆمپانیای «هواوی» سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد.

سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری كرد و له‌لایه‌ن هەر یەک لە به‌ڕێزان پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ (ڕاگری فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری)، مامۆستا پێشه‌وا (سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی) و مامۆستا هه‌ڤاڵ لێپرسراوی یه‌كه‌ی «ئای.تی»ی فاكه‌ڵتی پێشوازی كران. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ڕاگرایه‌تیی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاریی زانكۆی كۆیه‌.

سه‌ره‌تا ڕاگری فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری  پێشكه‌ش به‌ میوانه‌كان كرد. دواتر باس له‌ شێوازی هاوكارییه‌كان كرا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمپانیای هواوی بۆ فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری و به‌ تایبه‌ت بۆ به‌شی ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی، له‌وانه‌ مه‌شقی هاوینه‌ بۆ خوێندكارانی به‌شی ناوبراو و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ده‌رچوانی به‌شی ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی وكاركردن له‌ كۆمپانیای هواوی؛ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین بواری تر بۆ هاوكاریی نێوان زانكۆی كۆیه‌ و كۆمپانیای هواوی، كه ‌ده‌كرێت له‌ داهاتوودا فراوانتر بكرێت.

وه‌فدی میوان باسی ئه‌و به‌رنامه‌ و كارانه‌ی كۆمپانیای هواویان له‌گه‌ڵ زانكۆكان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا هاوكاریی یه‌ك بن، ئه‌مڕۆ له‌م سه‌ردانه‌ماندا، سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌مان كرد، وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تا له‌  په‌یوه‌ندیی نێوان زانكۆی كۆیه ‌و كۆمپانیای هواوی و له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان فراوانتر ده‌كه‌ین .

دواتر وه‌فده‌كه‌ به‌یاوه‌ری ڕاگرایه‌تیی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی كۆیه‌یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.د. ولی محمود (سه‌رۆكی زانكۆ) و به‌ڕێز د. هاوكار باپیر (به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ) پێشوازییان لێ كرا. سه‌رۆكی زانكۆ پ.د ولی محمود خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانی كۆمپانیای هواوی بۆ زانكۆی كۆیە.


    


ئامادەکرن: بەندی لوقمان نوێنەری ڕاگەیاندن لە فاکەڵتی ئەندازیاری



Comments