(11) وۆرکشۆپی بەشى پەروەردەى ئاینى لە فاکەڵتى پەروەردە بە هاوبەشى لەگەڵ ئینستیوتى ژیار


Religious Education Department in Faculty of Education workshop in cooperation with jiyar Institute

 

Today in 27/1/2020, with the presence of Prof. Dr. Wali Mahmood (Koya University President), Asst. Prof. Dr. Haidar Lashkri (vice president for scientific and postgraduate affairs), Dr. Qaraman Nadir Shekhbzeni (vice president for student affairs) and a number of lecturers and students, Religious Education Department in Faculty of Education in cooperation with jiyar Institute held a workshop entitled ((some social and family concepts, an analytic comparison between Religion and traditional authority) in Presidency’s main hall, and the programme consisted of two panels:

First panel was managed by Asst.Prof.Dr. Hemn Aziz, and Presented by these researchers that are mentioned below:

Prof.Dr. Khalid Mohammed Salih ((an objective analysis for equality cause in Law of Personal status paragraphs.

Mrs. Hawar Samad ((Principles of Children Education))

 

Second panel was managed by Dr. Sabah Rasool Mohammed, and Presented by these researchers that are mentioned below:

Prof.Dr. Jamal Mohammed Faqe ((Ways of family Happiness))

Dr. Sherzad Abdulwahab (How to deal with Family issues))

In the end, they were given Certificate of appreciation by the Koya University.





Prepared by: Abdulla Osman

Photo By: Dlshad Kakarash



ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧/ ١/ ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی پ.د. وەلی مەحمود (سەرۆکی زانکۆ)، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)، د. قارەمان نادر شێخ بزێنی (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران) و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشى پەروەردەى ئاینى لە فاکەڵتى پەروەردە بە هاوبەشى لەگەڵ ئینستتیوتى ژیار،وۆرکشۆپێکیان ساز کرد، لەژێر ناونیشانى «هەندێ لە چەمکە کۆمەڵایەتى و خێزانییەکان، خوێندنەوەیەکى بەراوردکار لەنێوان هزرى ئاینى و دەسەڵاتى نەریتگەرایى» لە هۆڵى سەرۆکایەتیى زانکۆ، پڕۆگرامی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە دوو پانێڵ:

 پانێڵی یەکەم بە بەڕێوەبردنی پ.ی.د. هێمن عزیز، لەلایەن ئەم توێژەرانە پێشکەش کرا:

١- پ.د. خالید موحەممەد سالح «خوێندنه‌وه‌یه‌كى بابه‌تییانه‌ بۆ پرسی یه‌كسانى له‌ ده‌قه‌كانى یاسای باری كه‌سێتیدا«
٢- م. هه‌وار سەمەد «بنه‌ماكانى په‌روه‌رده‌ى منداڵان»

 پانێڵی دووەم بەبەڕێوەبردنی د. صباح رسول محمد، لەلایەن ئەم توێژەرانە پێشکەش کرا:

١-  پ.د. جەمال موحەممەد فەقێ «ڕێگاكانى به‌خته‌وه‌ربوونى خێزان»

د. شێرزاد عەبدولوەهاب «چۆنیه‌تیى مامەڵه‌كردن له‌گەڵ كێشه‌ خێزانییه‌كان»

لە کۆتاییدا سوپاسنامەی زانکۆی کۆیە بەخشرا بە توێژەران.

 

   
  
 
 
  

 

 

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی

وێنە: دڵشاد کاکەڕەش

Comments