(10) سەردانی شاندی دەستەی گشتیی توێژینەوە و گەشەپیدانی پیشەسازیی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق بۆ زانکۆی کۆیە.

A Delegation from Iraqi Ministry of Industry and Minerals(MIM) – Research
and Industrial Development Board visits Koya University 

On Thurday, January 23, 2020, President of Koya University, Dean of the Faculty of Engineering and Director of Public Relations received a delegation form the Iraqi Ministry of Industry and Minerals – Research and Industrial Development Board that consisted of eight members and was headed by the board’s vice chair Dr Ahmed Yunis Qasm.

During their meeting, members of both Koya Univeristy and MIM’s Research and industrial Development Board thoroughly discussed their academic and scientific activities through presentations. They also outlined the mechanism of collaboration for future joint research and academic activities. At the end of the meeting, both parties agreed to sign a memorandum of understanding (MoU) as the first step toward long-term collaboration.  



Press-room

ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێکەوتی ٢٣/ ١/ ٢٠٢٠ شاندی ناوبراو کە لە هەشت ئەندام پێکهاتبوون، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز د. ئەحمەد یونس قاسم (یاریدەدەری سەرۆکی دەستەکە) بەگەرمی لەلایەن سەرۆکی زانکۆ، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زاکۆوە  پێشوازییان لێ کرا.

هەر دوو لایەن (زانکۆی کۆیە و ئەندامانی دەستەکە) زۆر بەوردی باسی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمی و زانستیی خۆیانیان بە شێوەی پرێزنتەیشن پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد؛ دواتر چەندین میکانیزم بۆ چۆنیەتیی ئاڵوگۆڕی پێوەندیی زانستی و ئەکادیمی لە داهاتوویەکی نزیکدا تاوتوێ کرا. لە کۆتاییی دیدارەکەشدا هەر دوو لا ڕێک کەوتن لەسەر واژووکردنی «یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن»، کە وەک سەرەتای کاری پێکەوەیی هەژمار دەکرێت.

 

   
   
   
   
   
  


ئامادەکردن: ژووری هەواڵ

وێنە: دڵشاد کاکەڕەش

Comments