ئه‌مڕۆ له‌ڕێكه‌وتی8/ 3/ 2021به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.د.وه‌لی محمود حمد) له‌هۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ، له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی زانكۆ وۆركشۆپێك له‌لایه‌ن به‌شی یاسایی ئێواران له فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هاوبەشی لەگەڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان و یه‌كێتی ژنانی كوردستان لەژێر ناونیشانی (پێگه‌ی ژنان له یاسا و شەریعەت و ڕۆڵیان له كۆمه‌ڵگای كوردیدا) به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆتایدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرا به به‌شداربووانی پانێله‌كان. |