ئه‌مڕۆ له‌ڕێكه‌وتی 7/3/2021 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.د.وه‌لی محمود حمد) له‌هۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ، به‌شی زمانی كوردی له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی زانكۆ سمینارێك بۆ نوسه‌رو ڕووناكبیری كورد (د. ڕێبوار سیوه‌یلی) به‌ڕێوه برد به ناونیشانی (جوانیناسی نائومێدی و یاخیگه‌رانه له‌لای گۆران). له‌م سیمیناره‌دا ئاشنا بووین به ده‌ق وشیعرهكانی شاعیری كورد "گۆران" ، كه جوانی سروشت و یاخیبوون له ده‌قه شیعره‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌كۆتایدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ و سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردی(ی.پ.د. ده‌ریا جه‌مال حه‌وێزی) سوپاس و پێ‌زانین و چه‌پكه گوڵ به به‌ڕێز(د.ڕێبوار سیوه‌یلی ) به‌خشرا. |