Issue 75 (3) پێشانگایەکی پۆستەر لەلایەن خوێندکارانەوە کرایەوە



ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٣/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ (پ.د. وەلی مەحمود) و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی (د.حەیدەر لەشكری) و (پ.ی.د. تەها جلال عمر) ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ ( پ.ی.د. دەریا جەمال) پێشانگایەكی پۆستەر بەڕێوەچوو لە سەرۆكایەتیی زانكۆ ، سەنتەری پێداگۆجی لەگەڵ پەرەپێدانی ئەكادیمی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی كیمیا پێشانگایەكیان سازكرد، (د.بنار جەودەت) سەرپەرشتی پێشانگاكەی كرد كە بۆ قۆناغی چوارەكانی بەشی كیمیا دانرابوو، خوێندكارەكان كارەكانی خۆیان ئامادەكردبوو، جگە لەوەش وەڵامی پرسیارەكانی خەڵكیان دەداوە بە باشترین شێوە.

هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.. 

Comments