issue 59 (2)" زانكۆى كۆيەو زانكۆى لوبنانى فەرەنسى ياداشتنامەيەكى لێكتێگەيشتنيان واژۆ كرد "




رۆژى ١١ / ١١ / ٢٠١٩ شاندێكى زانكۆى لوبنانى فەڕەنسى كە بە ( LFU ) ناودەبرێت ، بەسەرۆكايەتى بەڕێز د. محمد صديق سەرۆكى زانكۆو بەڕێز پ. ى . دكتۆر سەردار قادر . سەرۆكى بەشى ياسا و پ . دكتۆر مصباح سليمان سەرۆكى بەشى ئينگليزى و بەڕێز مامۆستا شيراز بەڕيوەبەرى پێداگۆجى لە زانكۆى ( LFU) لەگەل خاتوو سالى بەريوەبەرى پەيوەنديەكانى زانكۆ، سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد .

لەلايەن بەڕێز پڕۆفيسۆر دكتۆر وەلى محمود حمد سەرۆكى زانكۆى كۆيەو ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆى كۆيە و بە ئامادەبوونی د.ھاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە، لە نووسينگەى سەرۆكى زانكۆ پێشوازى لە شاندى ميوان كرا. دواتر باس لە زانكۆى كۆيەو فاكەلتى و بەشەكانى زانكۆى كۆيە كرا .

هەر هەمان ڕۆژ لەهۆڵى كۆبوونەوەكانى ئەنجومەنى زانكۆ كۆبوونەوەيەك لەلايەن سەرۆك و ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆمان و شاندى ميوان بەڕێوەچوو. کە تێیدا ياداشتنامەى لێكتێگەيشتن لە نێوان زانكۆى كۆيەو زانكۆى ( LFU ) واژۆ كرا . خاڵى سەرەكى واژۆكردنى ئەم ياداشتنامەيە بريتى بوو لە كردنەوەى خوێندنى دكتۆرا لە بەشى زمانى ئینگلیزى ئينگليزى و بەشەكانى ترى زانكۆى كۆيە ، بە هاوبەشى لەگەڵ زانكۆى لوبنانى فەرەنسى، هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە بەشێکى کۆبوونەوەکەدا بەڕێز م. ئارەزو رەشید سەرۆکى بەشى زمانى ئینگلیزى لە فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان بەشداری کۆبوونەوەکەی کردو تواناى بەشەکەیان و پێداویستییان بۆ خوێندنى باڵا خرایە بەرچاو ئەندامانى شاندى میوان، دواتر بەڕێز پ.د. مصباح لە بەشى زمانى ئینگلیزى لەلایەن سەرۆکایەتى بەش و لیژنەى زانستى پێشوازى لێکراو چەند خاڵێکى پەیوەست بە خوێندنى باڵا باسکراو، چاوەڕێ دەکرێ تا لە سەرۆکایەتی ھەردوو زانکۆ پڕۆژەیەکى ورد لەمبارەیەوە دادەبڕژرێت.

وە بڕياريش درا لە داهاتوودا زياتر گرنگى بدرێت بە پتەوكردنى پەيوەنديیە زانستيیەكانى نێوان ھەردوو زانکۆ.

ئامادەكردنى محمد مغديد :

وێنە: دڵشاد کاکە ڕەش

 

Comments