issue-59 وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی ئامادەکاری بۆدووبارە رێکخستنەوەو بەکارهێنانەوەی بەشە کۆنەکەی شارى كۆيە


بە بەشدارى توێژه‌رانی وڵاتانی ئه‌ڵمانیاو چیك و ئیتاڵیا رێككه‌وتی٧/١٠/٢٠١٩ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان وۆرك شۆپێكی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ دوباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی و به‌كارهێنانه‌وه‌ی به‌شه‌كۆنه‌كه‌ی شاری كۆیه‌
 .

Description: Description: https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y005/issue-58/hhhhhh222.jpg

وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ هۆڵی وۆرك شۆپ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری كۆیه‌و به‌رپرسانی شوێنه‌واری كۆیه‌و هه‌ولێرو په‌رله‌مانتاران و هەروەها خاوەن خانوە کۆنەکان كاتژمێر ١٠ دەستى پێكرد.

سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه‌ به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردو كوردستان دەستی پێکرد .

سه‌ره‌تا به‌رێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێکخستنی وۆرك شۆپ (پ.ی.د گه‌لاوێژ باپیر) به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌رێزه‌كانی كردو بە وردى باسى هۆكارەكانى سازدانى ورۆكشۆپەكە و گرنگى و بايەخى ئەو ورۆكشۆپە كرد، دواتر به‌رێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو باسی وۆرك شۆپه‌كه‌ و چالاکییەکانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆى بۆ ئاماده‌بوان كرد

دوا تر به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه ‌پ.د. وه‌لی مەحمود حەمەد وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو پشتگیری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی وۆركشۆپه‌كه‌ ده‌ربری به‌ڵێنى هەموو هاوكارى و كارئاسانييەكى پێدان، دواتر به‌رێز مامۆستا یوسف كه‌لكانی قائیمقامی كۆیه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو گوتی: " ئێمه‌ وه‌ك ئیداره‌ی قه‌زای كۆیه‌ خۆشحاڵین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆرك شۆپانه‌و ئێمه‌ خۆمان به‌ پارێزه‌رێكی شوێنەوار ده‌زانین و هه‌موو هاوكارێكی ئه‌م بواره‌ ده‌كه‌ین بۆ‌ پاراستنی شوێنه‌واره‌كان". 

دوا تر به‌رێز سه‌ركه‌وت سۆفی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ بابه‌تێكی پێشكه‌شكردو لە ميانەيدا گوتی: " ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌م وۆرك شۆپانه‌و خۆمان وەك ئه‌ندامێكی ئه‌مجۆره‌ وۆرك شۆپانه‌ین و هاوكار ده‌بین".

وۆرك شۆپه‌كه‌ وۆرك شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌و به‌ به‌ژداری شاره‌زایان و توێژه‌رانی ناوه‌خۆ و بیانى بەڕێوەچوو.

له‌م وۆرك شۆپه‌دا توێژه‌رانی وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیاو چیك و ئیتاڵیا به‌ژداربوون

ئه‌م وۆرك شۆپه‌ وەك يەكێك لە راسپارده‌كانی (كۆنفرانسی زانستی كۆیه‌ له‌ ره‌وتی شارستانی) به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌له‌ مانگی نیسانی ٢٠١٩ ئه‌م كۆنفرانسه‌ به‌رێوه‌چوو .

بەرپرسى پرۆگرامی ته‌لارسازی و میراتی كه‌لتوری سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان به‌رێز (پ.ی.د سحر القیسی) بۆمان ده‌دوێت و ده‌ڵێت :" ئامانجمان له‌م وۆرك شۆپه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ‌به‌رنامه‌ وكاری نوێمان هه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فاكه‌ڵتیمان‌ بۆ‌ پاراستنی شوێنه‌وار له‌ كوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌ شارى كۆیه‌و دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌یان و به‌ به‌ژداری شاره‌زایانی مێژوو و مێژووناسانیش، و‌ پرۆژه‌ی پێوانه‌ی شوێنه‌واری كۆیه ASK و ، هاوكات فه‌رمانگاكانى كۆیه‌ش ئه‌ندامن له‌م وۆرك شۆپه‌داو به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موان سه‌رژمێری شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كانمان ئه‌نجامداوە له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر خانووه ‌كۆنه‌كانی كۆیه‌ ده‌كه‌ین به‌رێكخستن و به‌كارهێنانه‌وه‌ی خانووه ‌كۆنه‌كان، دوای ئه‌م وۆركشۆپه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌و سیمیناره‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌ كه‌له‌پوریانه‌‌، له‌م وۆرك شۆپه‌دا توێژه‌رانی سێ وڵات به‌ژدارن كە بريتين لە ( چیك ئه‌ڵمانا ئیتاڵیا ).

(پ.د كتۆر چنزیا) پاپی به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوانه‌ی شوێنه‌واری كۆیه (ASK) ‌بۆمان ده‌دوێت و ده‌ڵێت: " ئه‌م وۆركشۆپه‌ هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوانه‌یه‌ له‌ كاری شوێنه‌واری و ئێمه‌ سه‌ره‌تا له‌ چاخه‌ كۆنه‌وه‌كانه‌وه‌و ده‌ستمان پێككرد وه‌ك تێك هه‌ڵكێشانێك له‌ نێوان چاخه‌ كۆنه‌كان و ئه‌م خانوانه‌ی ئێستا هه‌ن و پێویسته‌ نوێ بكرێنه‌وه، (چنزیا پاپی) ده‌ڵێت: (ئه‌م وۆرك شۆپه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ و ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌م وۆرك شۆپه‌ پێشكه‌شكران وه‌ك ئه‌م توێژینه‌وانه‌ن كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كانی به‌رلین و نیۆرك پێشكه‌شده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه.

چانزی پاپ ده‌ڵێت: " من لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌شی ته‌لارسازی بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆرك شۆپه‌ تا هه‌وڵ بده‌ین شوێنه‌ شوێنه‌واریيه‌كان نوێ بكه‌ینه‌وه‌و به‌كاریان بهێنینه‌وه‌، چنزیا پاپی ده‌ڵێت پێويسته‌ خه‌ڵكی كوردستان شانازی بكه‌ن به‌و مێژووه‌و شوێنه‌وارانه‌ی هه‌یانه‌ و ئێمه‌ وه‌ك توێژه‌ران و شاره‌زایان له‌ به‌شێكی كه‌می ئه‌م مێژوه‌ ده‌زانین و شاره‌زاین.

به‌رێز هێمن نه‌عمان لێپرسراوی پشكنین و شوێنه‌واره‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ و به‌ژدار بوو له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ وه‌ك توێژه‌ر بۆمان دواو ده‌ڵێت: " ئه‌م وۆركشۆپه‌ی ئه‌ورۆ ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی كۆنفرانسی كۆیه‌ له‌ ره‌وتی شارستانییه‌تدا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌م كۆنفرانسه‌دا داواكرا كه‌ گرنگی زیاتر بدرێت به‌ شوێنه‌واره‌كانی كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری بینا كۆن و كه‌له‌پورییه‌كانى ناوچەكە

به‌رێز هێمن نه‌عمان ده‌ڵێت: " له‌م وۆرك شۆپه‌دا زیاتر گرنگیدراوه‌ به‌ خانوه‌ كۆنه‌كان و نوێكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانه‌وه‌یان ئه‌مه‌ش لەبەرئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا زۆرێك له‌م خانوه‌ كۆن و كه‌له‌پوریانه‌دا له‌ ترسی له‌ ناوچووندان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌يەكی زۆره‌ بودجه‌ی چاككردنەوەيان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه‌و یان چۆل كراون له‌ لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌.

وه‌ ئه‌م چالاكييە زانستيه‌ی ئه‌مرۆ لایەنه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وەی كوردستان تیا به‌ژداربوو له‌ توێژه‌رانی ناوه‌خۆ و بیانی كه‌ تێیدا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌و گرفته‌كانی شوێنه‌واری كۆیه‌ دیاربكرێن و بۆ ئاگاداركردنی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ له‌ بونی مه‌ترسی له‌ ناوچوونی شوێنه‌واره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هاوكاری زانكۆی كۆیه‌ و ئه‌م زانكۆیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كێشه‌ مادی و زانستییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

لە كۆتايدا ماوەتەوە ئەوە بڵێين تەواوى سەرنج و گفتوگۆكانى نێو وڕۆكشۆپەكە دواتر دەكرێت بە ڕاپۆرت و سەرۆكايەتى زانكۆو بەشەكانى فاكەڵتى ئەندازيارى كارى پێويست بۆ جێبەجێكردنى دەكەن

 

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/feng/

Description: https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y005/issue-58/hhhhh1121.jpg

 

 

Comments