سێیه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و فارسی – په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری.كه هه‌ردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین – كوردستان و زه‌هرا – ئێران سازیاندابوو، له 20-22 /10 /2019 به به‌شداری (41)توێژه‌ر له هه‌رسێ وڵاتی ئێران و توركیا و هه‌رێمی كوردستانی ئێراق به توێژینه‌وه به‌شدارییان كردبوو، كه له‌نێو( 83) توێژینه‌وه‌دا ئه‌و توێژینه‌وانه هه‌ڵبژێردرابوون. دوو مامۆستای به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی كۆیه‌ش به توێژینه‌وه له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداریان كردبوو و توێژنه‌وه‌كانیان پێشكه‌شكرد، ئه‌وانیش بریتی بوون لە (پ.د. عوسمان ده‌شتی) به نوێژنهوهی (هونه‌ری موله‌مه‌ع له شیعری سالمی ساحێبقراندا) (پ.ی.د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د) به توێژینه‌وه‌ی (به‌راوردی دهئاكی زه‌كی هه‌ناری به ئه‌ژده‌هاكی شانامه). |