issue 58-5خوێندکارێکی ترى به‌شی ئینگلیزی له‌ پڕۆگرامێکی خوێندن له‌ زانکۆیه‌کی ئیسپانی قبوڵ ده‌کرێت

 

 

دواى ئەوەى لە ساڵى ڕابردوودا بەپێی گڕانتێك کە زانکۆی کۆیە لە زانکۆی ئەلمێریای ئیسپانیا وەریگرتوەو لەچوارچێوەی پڕۆژەی (+Erasmus)دا، خوێندکار ( ئیبراهیم ڕه‌سوڵ) خوێندکاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌ فاکه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى زانكۆى كۆيە بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ په‌سه‌ندکرا.

و لە ساڵى ڕابردوودا خوێندکارى ناوبراو بۆ زانکۆی ئەلمێریا لە وڵاتى ئيسپانيا قۆناغى چوارەمى خوێند، و کۆی خەرجیەکانی لەسەر پڕۆگرامەکە بوو.

بۆ ئەمساڵى خوێندنيش خوێندكارێكى ترى بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان

بۆ ئەمساڵى خوێندنيش له‌ دوای تاقیکردنه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنی چه‌ند خوێندکارێک، خوێندكار ( هەرێم نياز) دواى دەرچوونى لە قۆناغى سێيەمى بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان لە هەمان پڕۆگرام وەرگيراو ئێستا قۆناغى چوارەم لەهەمان زانكۆ لە وڵاتى ئيسپانيا دەخوێنێت.

ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ پەيجەكەمان دواو گوتی: " لەکۆی ژمارەیەک خوێندکار که‌ ناویان تۆمارکرابوو، وه‌ دوای بەراوردکردنی کۆی وانەکان و نمرە و چاوپێکەوتن من توانیم ده‌رفه‌تی به‌شداریکردن له‌م پڕۆگرامه‌ به‌ده‌ستبهێبم، که‌وا خوێندنه‌که‌ بۆماوەی یەک ساڵەو تاوه‌کو مانگی نۆی ٢٠٢٠ده‌خایه‌نێت، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ بەتايبەتى بەرێز سەرۆكى زانكۆ و به‌ڕێزان د.حەيدەر لەشكرى و د. ديلان و سه‌رۆکی به‌شه‌که‌مان م.ئاره‌زوو بکه‌م که‌وا هاوکارو پاڵپشتم بوون".

Comments