پرۆگرامی ته‌لارسازی و میراتی كلتوری سه‌ربه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وۆرك شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دا
ئه‌مرۆ رێككهوتی٧/١٠/٢٠١٩ له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان وۆرك شۆپێكی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ دوباره رێكخستنه‌وه‌ی و به‌كارهێنانه‌وه‌ی بهشهكۆنهكهی شاری كۆیه . وۆرك شۆپه‌كه كاتژمێر ١٠ به‌رێوه‌چوو له هۆڵی وۆرك شۆپ له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری كۆیه‌و به‌رپرسانی شوێنه‌واری كۆیه‌و هه‌ولێر و په‌رله‌مانتاران و هەروەها خاوەن خانوە کۆنەکان. . سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه به‌وه‌ستانی ساتێك وه‌ستان بوو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان دەستی پێ‌کرد، . سه‌ره‌تا به‌رێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێکخستنی وۆرك شۆپ.ی.د گه‌لاوێژ باپیر به‌خێر هاتنی میوانه به‌رێزه‌كانی كرد‌و باسی وۆرك شۆپه‌كه‌ی كرد به كورتی و دواتر به‌رێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وته‌یه‌كی پێشكهشكردو باسی وۆرك شۆپه‌كه و چالاکییەکانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمانی كرد بۆ ئاماده‌بوان و گرنگی وۆرك شۆپه‌كه و به‌خێر هاتنی میوانانی کرد ، دوا تر به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه پ.د وه‌لی حمد وته‌یه‌كی پێشكهشكردو پشتگیری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی وۆركشۆپه‌كه ده‌ربری به پشگیری كردنی و هه‌موو هاوكاریه‌كی وۆرك شۆپ, دواتر به‌رێز مامۆستا یوسف كه‌لكانی قائیمقامی كۆیه وته‌یه‌كی پێشكهشكردو وتی ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی قه‌زای كۆیه خۆشحاڵین به ئه‌نجام دانی ئه‌م وۆرك شۆپانهو ئێمه خۆمان به پارێزه‌رێكی شوێنه وار ده‌زانین و هه‌موو هاوكارێكی ئه‌م بواره ده‌كه‌ین له پاراستنی شوێنه‌واره‌كان. دوا تر به‌رێز سه‌ركه‌وت سۆفی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه بابه‌تێكی پێشكهشكردو وتی ئێمه خۆشحاڵین به‌م وۆرك شۆپانهو خۆمان ئه‌ندامێكی ئه‌م جۆره وۆرك شۆپانهین و هاوكار ده‌بین.
وۆرك شۆپه‌كه وۆرك شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌و به به‌ژداری شاره‌زایان و توێژه‌رانی ناوه‌خۆ و بیانی , له‌م وۆرك شۆپه‌دا توێژه‌رانی وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیاو چیك و ئیتاڵیا به‌ژدار بوون.ئه‌م وۆرك شۆپه له‌سه‌ر راسپارده‌كانی كۆنفرانسی زانستی كۆیه له ره‌وتی شارستانی به‌رێوه ده‌چێت كه‌له مانگی نیسانی ٢٠١٩ ئه‌م كۆنفرانسه به‌رێوه‌چوو .
لێپرسراوی پرۆگرامی ته‌لار سازی و میراتی كه‌لتوری سه‌ربه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان به‌رێز پ.ی.د سحر القیسی بۆمان ده‌دوێت و ده‌ڵێت : ئامانجمان له‌م وۆرك شۆپه‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه وكاری نوێمان هه‌یه له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فاكهڵتیمان كه به پاراستنی شوێنه‌وار له كوردستان و به تایبه‌ت له كۆیه‌و دوباره به‌كار هێنانه‌وه‌یان و به به‌ژداری شاره‌زایانی مێژوو و مێژووناسانیش وه پرۆژه‌ی پێوانه‌ی شوێنه‌واری كۆیه ASK و هاوشان فه‌رمانگه‌ی كۆیه‌ش ئه‌ندامن له‌م وۆرك شۆپه‌دا و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موان سه‌رژمێری شوێنه شوێنهوارییهكانمان ئه‌نجام دا‌و له ئێستا دا كار له‌سه‌ر خانوهكۆنهكانی كۆیه ده‌كه‌ین به رێك خستن و به‌كار هێنانه‌وه‌ی خانوهكۆنهكان دوای ئه‌م وۆرك شۆپهش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌و سیمینارهكانمان له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه كهلهپوریانه , له‌م وۆرك شۆپه‌دا توێژه‌رانی سێ وڵات به‌ژدارن چیك ئه‌ڵمانا ئیتاڵیا :
پ.د كتۆر چنزیا پاپی به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوانه‌ی شوێنه‌واری كۆیه (ASK) بۆمان ده‌دوێت و ده‌ڵێت: ئه‌م وۆرك شۆپه هه‌نگاوێكی پێشكهوتوانهیه له كاری شوێنه‌واری و ئێمه سه‌ره‌تا له چاخه كۆنهوهكانهوه و ده‌ستمان پێك كرد وه‌ك تێك ههڵكێشانێك له نێوان چاخه كۆنه‌كان و ئه‌م خانوانه‌ی ئێستا هه‌ن و پێویسته نوێ بكرێنه‌وه‌و زۆر گرنگه, چنزیا پاپی ده‌ڵێت ئه‌م وۆرك شۆپه له ئاستێكی به‌رز دایه و ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی ئه‌م رۆ له‌م وۆرك شۆپه پێشكه‌شكران وه‌ك ئه‌م توێژینه‌وانه‌ن كه له كۆنفرانسه‌كانی به‌رلین و نیۆرك پێشكه‌ش ئه‌كرێن و بڵاو ئه‌كرێنه‌وه, چانزی پاپ ده‌ڵێت من لێره‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌شی ته‌لار سازی بكه‌م بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م وۆرك شۆپه و هه‌وڵ بده‌ین شوێنه شوێنه‌واریه‌كان نوێ بكه‌ینه‌وه‌و به‌كاریان بهێنینه‌وه, چنزیا پاپی ده‌ڵێت پێوئسته خه‌ڵی كوردستان شانازی بكه‌ن به‌و مێژووه‌و شوێنه‌وارانه‌ی هه‌یه و ئێمه وه‌ك توێژه‌ران و شاره‌زایان له به‌شێكی كه‌می ئه‌م مێژوه ئه‌زانین شاره‌زاین :
به‌رێز هێمن نه‌عمان لێپرسراوی پشكنین و شوێنه‌واره‌كان له فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه و به‌ژدار بوو له وۆرك شۆپه‌كه وه‌ك توێژه‌ر بۆمان دواو ده‌ڵێت : ئه‌م وۆرك شۆپه‌ی ئه‌ورۆ ئه‌نجام درا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی كۆنفرانسی كۆیه له ره‌وتی شارستانییه‌ت دا به‌رێوه ده‌چێت كه له‌م كۆنفرانسه‌دا دواكرا كه گرنگی زیاتر بدرێت به شوێنه‌واره‌كانی كۆیه و ده‌ورووبه‌ری بینا كۆن و كه‌له‌پورییه‌كان , به‌رێز هێمن نه‌عمان ده‌ڵێت له‌م وۆرك شۆپه‌دا زیاتر گرنگی دراوه به خانوه كۆنه‌كان و نوێكردنه‌وه‌و به‌كار هێنانه‌وه‌یان ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستا دا زۆرێك له‌م خانوه كۆن و كهلهپوریانه دا له ترسی له ناوچوون دان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌كی زۆره بوجه‌یان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه‌و یان چۆل كراون له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه. وه ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ لاینه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی تیا به‌ژدار بوو له توێژه‌رانی ناوه‌خۆ و بیانی كه تێیدا بۆ ئه‌وه‌یه كێشه‌و گرفته‌كانی شوێنه‌واری كۆیه دیار بكرێن و بۆ ئاگادار كردنی زانكۆكانی ده‌ره‌وه له بونی مه‌ترسی له ناوچوونی شوێنه‌واره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هاوكاری زانكۆی كۆیه و ئه‌م زانكۆیانه‌ی ده‌ره‌وه كێشه مادی و زانستییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن |