شاندێکی زانکۆی مەکەدۆنیای یۆنانی سەردانى زانکۆی کۆیە دەكات ڕێکەوتی 06\10\2019 شاندی زانکۆی مەکەدۆنیا کە پێکهاتبوو لە پڕۆفیسۆر کۆنستانتینس ڕاگری فاکەڵتی ئابووری و دراساتی هەرێمی و دکتۆرە فۆتینی سەرۆکی بەشی سلاڤیک و بەڵکان و دراساتی شەرقی و دکتۆر موراد خوێندکاری پۆست دکتۆرا لە مێژووی کورد لە ڕێگای بەڕێوەبەرێتی پەیوەندیەکانی زانکۆی کۆیەوە سەردانی زانکۆى كۆيەيان کرد. لە سەرەتاى سەردانەكەياندا لە فاکەڵتی پەروەردە بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر د.سفین جلال وسەرۆکی بەشی مێژوو د.مەهدی هەرووتی و تەواوی مامۆستا و خوێندکارانی بەشەکە سیمینارێکیان لە لەسەر مێژووی نوێ و کۆنی کەمە نەتەوایەتیيەکانی ڕۆژهەڵاتی یۆنان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. http://fedu.koyauniversity.org/ https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y005/61/issu58-2 | ![]() ![]() |