58-3مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕاسێکی زانکۆی ھەڵەبجەدا دەکات

بەڕێز م. ئارەزوو رشيد عوسمان مامۆستاو سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتى زانكۆمان لە سەر داواو بانگهێشتى زانكۆى هەڵەبجەو ڕێكخراوى HWPL ى كۆرى كەوا لێكتێگەيشتنى هاوبەشيان لەگەڵ زانكۆى كۆيە واژۆ كردووە، بە نوێنەرايەتى ڕێكخراوى ناوبراو لە زانكۆى كۆيە لە ڕێكەوتى 17/10/2019 بەشدارى كۆنفراسى بە ياساكردنى ئاشتى لە زانكۆى هەڵەبجەدا كرد.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، گرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە

http://fhss.koyauniversity.org/departments/deng

Comments