(Issue 67) (4) لەسەر ئاستى عێراق سێ مامۆستاى سکولى پەروەردەى وەرزشى زانکۆمان وە ک ئەندام لە کۆمەڵەى وەرزشى عێراقى قبوڵکران


لەسەر بنەماى پسپۆرى و شارەزایی و بەرهەم و بڵاوکراوەکانیان، سێ مامۆستاى سکولى پەروەردەى وەرزشى زانکۆمان لەکۆمەڵەى وەرزشى عێراقى بوونە ئەندام، ئەم کۆمەڵەیە کۆمەڵەیەکى فەرمى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى عێراقى فیدراڵە، ئەم مامۆستا بەڕێزانەش بریتین لە هەریەکە لە بەڕێزان: 
1. (پ.ى.د. أمیر محمد دهام) وەک ئەندام لە لیژنەى گۆڕەپان و مەیدان. 
٢. (پ.ى.د. ڕێباز بایز تۆفیق) وەک ئەندام لە لیژنەى گۆڕەپان و مەیدان. 
٣. (پ.ى.د.خالد حسین) وەک ئەندام لە لیژنەى تۆپى بالە. 

پیرۆزباییەکى گەرم لە هەرسێ مامۆستاى هاوڕێ و هاوکارمان دەکەین و هیواى سەرکەوتنى زیاتریان بۆ دەخوازین. 

Comments